بابه‌ت: قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی: ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ دنیا وێران ده‌بێت
قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی: ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵ دنیا وێران ده‌بێت و ته‌نها دوو له‌سه‌دی مرۆڤه‌كانیش ده‌چنه به‌هه‌شت
PNA - قه‌شه‌ی شاری "ئۆكله‌ند" له‌ویلایه‌تی "كالیفۆرنیا"ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لهپێشبینیهكیدا ده‌ڵێت: رۆژی 21 حوزه‌یران /جون 2011 دنیا به‌كۆتا دێت، هه‌ڵبه‌ت سه‌یرو سه‌مه‌ری پێشبینی ئه‌مجاره له‌وه‌دایه كه ئه‌م قه‌شه‌یه دروست ئاماژه به كاتی ته‌فروتونا بوونی دنیاش ده‌كات و وتوویه‌تی كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌و رۆژه جیهان وێران ده‌بێت.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بی باك"ی فارسی بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و قه‌شه ئه‌مه‌ریكاییه كه ناوی " هارۆلد كامبینگ"ـه له‌وته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: رۆژی حیساب نزیك بۆته‌وه، ئه‌ی ته‌واوی خه‌ڵكی دنیا، من له‌باره‌ی جامی جیهانی، یا رۆژی هاوسه‌رگیری، یان ده‌رچوون له‌زانكۆ قسه ناكه‌م، به‌ڵكو باس له‌قیامه‌ت ده‌كه‌م كه خواوه‌ند بڕیاری له‌سه‌رداوه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی وڵاتی ژاپۆن یه‌كێكه له‌هێماكانی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی كۆتایی و داوای لێدانی نه‌فخی هۆشداری ده‌كات تا ته‌واوی خه‌ڵكی له رۆژی كۆتایی دنیا به‌ئاگا بێن.
ئه‌م قه‌شه‌یه جگه ده‌ستنیشانكردنی واده‌و كاتی وێرانبوونی دنیا، ئاماژه‌ی به‌رێژه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌میش داوه و ده‌ڵێت: ته‌نها 2%ی مرۆڤه‌كان ده‌چنه به‌هه‌شت و ئه‌وانی دیكه هه‌موو به‌ره‌و جه‌هه‌نه‌م ده‌برێن.
[/center]