بابه‌ت: خانمان حه‌زیان له‌پیاوی ڕۆمانسی و قسه‌زانه
[size=1له ناو خانماندا وا باوه كه له یه‌كتری بپرسن كه به چ پیاوێك ڕازی ده‌بن، یانیش چی جۆره پیاوێكیان پێ‌باش و گونجاوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هاوسه‌ری ژیانیان و له‌گه‌ڵیدا بژین؟
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا خانمان بیر‌و بۆچوونی جیاوازیان هه‌یه،هه‌یانه حه‌زی له بڕوانامه‌ی به‌رزه، یان ئه‌و پیاوه‌یان به‌دڵه كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌مه‌ندی و سه‌روه‌ت و سامانی زۆره، یانیش هه‌یه یا حه‌ز له جوانی ده‌كه‌ن یان ڕۆمانسیه یان زۆر سیفه‌تی دیكه..
له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا زانكۆی(ئیندیانا )ی ئه‌مریكی ڕاوبۆچونی 400 كه‌سی وه‌رگرتووه كه قوتابی و فه‌رمانبه‌رو كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م زانكۆیه بوون و ته‌مه‌نیان له نێوان 20_30 ساڵ بووه، ده‌ركه‌وتووه كه زۆرینه‌ی خانمان حه‌زیان له پیاوی ڕۆمانسیه، كه ڕۆحیان تێر بكات له سۆز‌و خۆشه‌ویستی هه‌میشه نهرمو نیان و خۆبه‌كه‌مزان بێت له ئاستی خانمهكهیدا. هه‌روه‌ها و سه‌رنجڕاكێش و قسه خۆش و قسه‌زان بێت و توانای سه‌رنجڕاكێشانی بهرامبهرهكهیی هه‌بێت و سه‌رنجی خه‌ڵكی بۆ لای خۆی ڕابكێشێت نه‌ك پیاوی كهمدو و بێده‌نگ و گۆشه‌گیر.
هه‌روه‌ك زۆرینه‌ی خانمانیش ڕایان وه‌ها بووه كه سه‌روه‌ت و سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندی هیچ بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نییه و نابێته هۆكارێكی پاڵنه‌ر بۆ هاوسه‌رگیریی ئه‌گه‌ربێت و ڕۆمانسیه‌ت و شاره‌زایی و لێهاتوویی و به‌هێزی كه‌سایه‌تی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت.
6][/size]
hawler
[/center]