بابه‌ت: ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان له هه‌ر چرکه‌یه‌ک
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیهان له هه‌ر چرکه‌یه‌ک زیاتر له شه‌ش‌سه‌د دۆلار داهاتی هه‌یه
PNA- "کارلۆس سه‌لیم حلو" هاوڵاتیی مه‌کزیکیی به ره‌گه‌ز لوبنانی، ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی جیهانه و کۆی گشتیی سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی 74ملیار دۆلاره. کارلۆس دووه‌م جاره وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی جیهان ده‌ناسرێت.
به پێی هه‌واڵێکی گۆڤاری "فۆربس"ی ئه‌مه‌ریکایی، کارلۆس حلو له ماوه‌ی ساڵێک‌دا سامانه‌که‌ی 38له‌سه‌د زیادی کرد و له 53ملیار و 500ملیۆن دۆلار گه‌یشته 74ملیار دۆلار و به‌مجۆره، دوای شازده ساڵ، پله‌ی ده‌وڵه‌مه‌نترین پیاوی جیهانی له‌ده‌ست ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ده‌رهێنا.
کارلۆس له ساڵی2010، داهاته‌که‌ی 20ملیار و 500ملیۆن دۆلار بووه، واته له مانگێک‌دا ملیارێک و 708ملیۆن دۆلار، له رۆژێک‌دا زیاتر له 56ملیۆن دۆلار و له سه‌عاتێک‌دا دوو ملیۆن و 270هه‌زار دۆلار و له ده‌قه‌یه‌کدا 39هه‌زار و 500دۆلار و له چرکه‌یه‌ک‌دا 660دۆلار داهاتی بووه.
دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانیش "بیل گیتس" خاوه‌نی مایکرۆسۆفته و سامانه‌که‌ی 56ملیار دۆلاره و سێیه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهانیش خاتوو "ڤارن بۆڤیت"ـه که سامانه‌که‌ی ده‌گاته 50ملیار دۆلار.
[/center]