1

بابه‌ت: نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه‌

نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه‌ 
PNA- به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ كۆمپانیایه‌كی سكوتله‌ندی ئاشكرای كردووه‌, حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسر, پیته‌كانی ناوی خۆی له‌سه‌ر قاته‌كانیدا ده‌نووسی و نرخی قاتێكی 16 هه‌زار دۆلار بووه‌.
كۆمپانیای "هۆلاند ئاند شریل" سكوتله‌ندی رایگه‌یاند, حوسنی موباره‌ك داوای ده‌كرد ته‌واوی پیته‌كانی ناوی خۆی به‌ زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر قاته‌كه‌ی بنه‌خشێندرێت و به‌مه‌ش نرخی قاتێكی ده‌گه‌یشته‌ 16 هه‌زار دۆلار كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 95 هه‌زار جونه‌یهی میسری.



هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایه‌ راشیگه‌یاندوه‌, بۆ ته‌واوكردنی هه‌ر قاتێكی له‌و جۆره‌ كۆمپانیا پێویستی به‌ 3 مانگ هه‌بوو تا هه‌موو پیته‌كانی ناوی "حوسنی موباره‌ك) به‌زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر قاته‌كه‌ بنه‌خشێندرێت.



ئه‌و كۆمپانیایه‌ خانه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ دروست كردنی جلوبه‌رگی گه‌وره‌ به‌رپرسانی جیهان و كه‌سایه‌تیه‌ ناوداره‌كان و پیاوانی كاری جیهانی.



هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یلی" به‌ریتانی رایگه‌یاندووه‌, موباره‌ك هه‌میشه‌ حه‌زی به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی گرانبه‌هاو بێ هاوتابووه‌.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه‌

کاری خودا چه‌ند جوان و به‌ جێیه‌ !

(حوسنی ناموباره‌ك) دوای ئه‌و هه‌موو خۆ به‌ زل زانینه‌ ، ئێستا گه‌ل ڕێگه‌ی پێنادات ته‌نانه‌ت له‌ وڵات ڕابکات، به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی زۆری و نه‌خۆشیه‌کانی هێشتا داوا ده‌که‌ن دادگایی بکرێت.
إنشاءالله‌ هه‌موو سته‌مکاران کۆتاییان وه‌کو (صدام) و هاوڕێکانی ده‌بێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

3

وه‌ڵام: نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه‌

پاره‌ی ڕه‌ش و ڕووت و برسیه‌كانی میصری به‌م شێوه‌یه‌ به‌هه‌ده‌ر داوه‌، بۆیه‌ حاڵی به‌م رۆژه‌ گه‌شت.

ده‌سته‌كانت خۆش ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

4

وه‌ڵام: نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه‌

سه‌هه‌ند نووسی:

کاری خودا چه‌ند جوان و به‌ جێیه‌ !

(حوسنی ناموباره‌ك) دوای ئه‌و هه‌موو خۆ به‌ زل زانینه‌ ، ئێستا گه‌ل ڕێگه‌ی پێنادات ته‌نانه‌ت له‌ وڵات ڕابکات، به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نی زۆری و نه‌خۆشیه‌کانی هێشتا داوا ده‌که‌ن دادگایی بکرێت.
إنشاءالله‌ هه‌موو سته‌مکاران کۆتاییان وه‌کو (صدام) و هاوڕێکانی ده‌بێت.

Supas braye azizm

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: نرخی قاتێكی حوسنی موباره‌ك 16 هه‌زار دۆلار بووه‌

S i r w a n نووسی:

پاره‌ی ڕه‌ش و ڕووت و برسیه‌كانی میصری به‌م شێوه‌یه‌ به‌هه‌ده‌ر داوه‌، بۆیه‌ حاڵی به‌م رۆژه‌ گه‌شت.

ده‌سته‌كانت خۆش ...

Zo0or swpas

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]