بابه‌ت: له یه‌كێك له قوتابخانه‌كان . . .
له یه‌كێك له قوتابخانه‌كان مامۆستایه‌ك له یه‌كێك له قوتابیه‌كانی پرسی : ئه‌گه‌ر سێویك و سێوێك و سێوێكت بده‌می ، ئایا چه‌ند سێوت له پێدراوه ؟ به‌مه‌ش مناله‌كه ده‌ستی كرد به ژماردن به په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی پاشان وتی : ( چوار ! ) . مامۆستاكه وه‌لامه‌كه‌ی ڕه‌تكرده‌وه نیشانه‌كانی توره بوون به روخساریه‌وه دیار بوون ، به تایبه‌تی دوای ئه‌و شیكردنه‌وه درێژه‌ی بۆ قوتابیه‌كه ، به‌مه‌ش ئه‌بوایه قوتابیه‌كه بگه‌یشتبایه وه‌لامی دروست كه
( سێ ) بوو .
مامۆستاكه دوباره پرسیاره‌كه‌ی بۆ دوباره كرده‌وه چونكه وتی ڕه‌نگه له جاری پێش‌و به روونی له پرسیاره‌كه نه‌گه‌یشتبێت وتی : ئه‌گه‌ر سێوێك و سێوێك و سێوێك ، ئایا چه‌ند سێوت له ده‌ست ئه‌بێت ئیستا ؟ دیسان ده‌ستی كرد به ژماردن به‌و هیوایه‌ی ئه‌مجاره خه‌نده له سه‌ر روخساری مامۆستاكه‌ی ببینێت ، بۆیه به شێوه‌یه‌كی وردتر به په‌نجه‌كانی ئه‌یژمارد ، پاشان به شێوه‌یه‌كی دلنیایی وتی : ( چوار ئه‌ی مامۆستا ! ) . توره‌ی مامۆستاكه زیاتر بوو له‌و كاته دوو شتی به خه‌یالدا هات : یا مامۆستاكه خۆی نه‌زان و دواكه‌وتوه ناتوانێت زیانیاریهكانی به دروستی به قوتابیه‌كه بگه‌ێنێ ، یاخود ئه‌و مناله ده‌به‌نگه !
پاش ماوه‌یه‌ك مامۆستاكه هه‌ولیدا كاركه دوباره بكاته‌وه به‌ڵام به میوه‌یه‌كی تر كه لای قوتابهكه خۆشه‌ویست بێت . كه ئه‌مه‌ش وه‌ك هندانێك بێت بۆ قوتابیه‌كه ، ئه‌مجاره وتی : ئه‌گه‌ر فراوله‌یه‌ك و فراوله‌یه‌ك و فراولهیهكت بده‌می ، ئایا ئیستا چه‌ند فراولهت لایه ؟ پاش ژماردن به ده‌ست وتی : ( سێ ) به‌مه‌ش مامۆستاكه دڵخۆش بوو ، چونكه وای هه‌ست كرد ماندوبونه‌كه‌ی به هه‌ده‌ر نه‌چو ، به‌مه‌ش به قوتابهكهی وت پرسیاری سێوه‌كان دوباره ئه‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دلنیا بێت له تێگه‌یشتنی قوتابیه‌كه ، به‌مه‌ش پرسیاره‌كه‌ی دوباره كرده‌وه وتی : ئه‌گه‌ر سێوێك و سێوێك و سێوێكت بدومێ ، ئێستا چه‌ند سێوت لایه ؟ قوتابیه‌كه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه وتی ( چوار ئه‌ی مامۆستا ! ) ، بمه‌ش مامۆستاكه زۆر توره بوو وتی چۆن ئه‌بێته ( چوار ) بۆم شی بكه‌وه ، قوتابیه‌كه‌ش وتی " مامۆستا تۆ ئیستا سێ سێوت پێمداوه دایكیشم به‌یانی كه له ماله‌وه هاتم سێوێكی پێم‌دا خسته ناو جانتاكه‌م ، به‌مه‌ش سه‌رجه‌مه‌كه‌ی ئه‌كاته چوار سێ‌و !!!! "
له‌م چیرۆكه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ :
نابێت كۆنتڕۆلی وه‌لام یاخود بۆچونه‌كانی كه‌سێكی تر بكه‌ین تاوه‌كو دڵنیا نه‌بین له‌و هۆكارانه‌ی كه له دوای ئه‌و وه‌لامه‌وه هه‌ن .
بۆچونه‌كانت نه‌رم بن تاوه‌كو بۆچونی كه‌سانی تریشت له لا قبول بێت .
مامۆستاكه راستی وه‌لامه‌كه‌ی قوتابیه‌كه‌ی ده‌ست نه‌كه‌وت ته‌نها پرسیاری نه‌كرد بۆی شی بكاته‌وه ، به‌مه‌ش توشی بۆچونی جیاواز و قورس ئه‌بین كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌لایه‌وه دروسته : بۆیه لێی بپرسه بۆچی راسته ؟ هه‌روه‌ها له خۆشت بپرسه بۆچی هه‌له‌یه ؟!
س:FB
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !