1

بابه‌ت: دایك هه‌میشه‌ رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم

دایك هه‌میشه‌ رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم 



چیرۆكه‌كه‌ له‌ له‌دایكبوونمه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات, ته‌نیا كورِی خێزانێكی زۆر هه‌ژاربووم, ئه‌وه‌نده‌ خواردنمان نه‌بوو به‌شمان بكات, ئه‌گه‌ر رِۆژێك تۆزێك برنجمان ده‌ستكه‌وتایه‌ بۆخواردن ئه‌وا دایكم به‌شه‌كه‌ی خۆى ئه‌دا به‌ من. بۆیه‌ كاتێك به‌شه‌كه‌ی خۆى له‌ قاپه‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ ئه‌كرده‌ قاپه‌كه‌ی منه‌وه‌ ئه‌وا ئه‌یوت : كورِم ئه‌م برنجه‌ بخۆ من برسیم نیه‌..... ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین درۆ بوو
وه‌ كاتێك من تۆزێك گه‌وره‌بووم دایكم پاش ته‌واوكردنی ئیشی ماڵه‌وه‌ ئه‌چوو بۆ رِاو بۆ رِووباره‌ بچكۆله‌كه‌ی نزیكمان، ئه‌وكات هیوای ئه‌وه‌ بوو ماسی بخۆم بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی پێبكه‌م و گه‌وره‌بم, جارێكیان به‌ فه‌زڵی خوا توانی دوو ماسی بگرێت, بۆیه‌ به‌خێرایی گه‌رِایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ خواردنه‌كه‌ی ئاماده‌كرد. هه‌ردوو ماسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌می من دانا، من ورده‌ وه‌رده‌ ده‌ستم كرد به‌خواردنی ماسیى یه‌كه‌م, وه‌ دایكم ته‌نها پاشماوه‌ی گۆشتی ده‌وری ئێسكه‌كانی ئه‌خوارد، دڵم به‌وه‌ رِاچڵه‌كا، ماسیه‌كه‌ی ترم خسته‌ به‌رده‌می هه‌تا بیخوات, یه‌كسه‌ر گێرِایه‌وه‌ به‌رده‌می من و ووتی؛ كورِم ئه‌م ماسیه‌ش بخۆ، نازانی كه‌ من حه‌زم له‌ ماسی نیه‌... ئه‌مه‌ دووه‌مین درۆ بوو
كاتێك گه‌وره‌بووم ئه‌بوو بچوومایه‌ته‌ قوتابخانه‌, وه‌ ئه‌وه‌نده‌ پاره‌مان نه‌بوو كه‌ به‌شی مه‌ساریفی قوتابخانه‌ بكات, بۆیه‌ دایكم چوو بۆ بازارِ و له‌گه‌ڵ كارمه‌ندی كۆگایه‌كی پۆشاك رِێككه‌وت كه‌ ئه‌و كه‌ل و په‌له‌كانیان بۆ بفرۆشێت به‌وه‌ی به‌ كۆلاَنه‌كاندا ماڵه‌ و ماڵ پۆشاكه‌كان به‌سه‌ر خانماندا بگێرِێت.... له‌ رِۆژێكی باراناوی زستاندا دایكم دره‌نگكه‌وت له‌ كار نه‌گه‌رِیه‌وه‌, منیش له‌ ماڵه‌وه‌ چاوه‌رِوانی بووم, بۆیه‌ چوومه‌ ده‌ره‌وه‌ و به‌ دوایا گه‌رِام له‌ كۆلاَنه‌كانی ده‌وروبه‌ر, بینیم كه‌ كه‌ل و په‌لی پێیه‌ و له‌ ده‌رگای مالاَن ئه‌دات, بۆ یه‌ بانگم كرد؛ دایه‌، بابرِۆینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ كات دره‌نگه‌ و سه‌رماكه‌ زۆر سه‌خته‌ و شه‌كه‌ت و ماندوویت ئه‌توانیت سبه‌ینىَ له‌ كاره‌كه‌ت به‌رده‌وامبیت, دایكم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و ووتی كورِم من شه‌كه‌تنیم. ئه‌مه‌ سێهه‌مین درۆ بوو
وه‌ رِۆژێك كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ بوو له‌ قوتابخانه‌, دایكم پێداگری كرد كه‌ له‌گه‌ڵما بێت بۆ قوتابخانه‌, من چوومه‌ ژووره‌وه‌ و ئه‌ویش له‌به‌ر تیشكى سووتێنه‌ری هه‌تاودا چاوه‌رِوانی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی منی ئه‌كرد, كاتێك تاقیكردنه‌وه‌كه‌ كۆتاییهات، هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای باوه‌شێكی تووندو گه‌رمی پرِ سۆزی پیاكردم, وه‌ هیوای سه‌ركه‌تن و سه‌رفرازی له‌ خوا بۆ خواستم, بینیم كوپێك شه‌ربه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ كرِیبووی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ بیخۆمه‌وه‌, بۆیه‌ خواردمه‌وه‌ هه‌تا تینوێتیم شكا, سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌شی دایكم بۆم: زۆر فێنكتر و پارێزراو تربوو بۆم, له‌ ناكاو رِوانیم بۆ رِووخساری بینیم كه‌ ئاره‌قه‌ ى لێ ده‌بارێت: خێرا كوپه‌كه‌م دایه‌ و پێم ووت: دایه‌ تۆش تۆزێك شه‌ربه‌ت بخۆره‌وه‌.... وه‌لاَمی دایه‌وه‌: كورِم تۆ بیخۆره‌وه‌ من تینووم نیه‌..... ئه‌مه‌ چواره‌مین درۆ بوو
وه‌ پاش وه‌فاتی باوكم پێویست بوو له‌سه‌ر دایكم كه‌ ژیانی بێوه‌ژنێكی ته‌نها بژیات، به‌رپرسیارێتی ماڵ به‌ ته‌نها كه‌وته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و، وه‌ پێویست بوو له‌سه‌ری سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان دابین بكات، بۆیه‌ ژیان زیاتر ئاڵۆزتربوو و وامان لێهات به‌ده‌ست برسێتیه‌وه‌ ئه‌مان نالاَند، مامم پیاوێكی باش بوو له‌ نزیكمان ده‌ژیا.... خواردنی بۆ ئه‌ناردین تا برسی نه‌بین... كاتێك دراوسێكانمان بینیان حاڵمان زۆر خراپه‌ و خراپتر ئه‌بێت... ئامۆژگاری دایكمیان كرد كه‌ شوو به‌ پیاوێك بكات له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا گه‌نجه‌ و پێویستیشمان به‌ كه‌سیًك هه‌بوو كه‌ مه‌سره‌فمان بكێشیًت... به‌لاَم دایكم رِه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ شووبكات و ووتی: من پێویستیم به‌ شوو و خۆشه‌ویستی نیه‌.... ئه‌مه‌ پێنجه‌مین درۆ بوو
وه‌ پاش ئه‌وه‌ی خوێندنى زانكۆم ته‌واوكرد, كارێكى تا رِاده‌یه‌ك باشم ده‌ستكه‌وت، پێموابوو كه‌ ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ دایكم پشوویه‌ك بدات و من به‌رپرسیارێتی ماڵ هه‌ڵبگرم, له‌وكاته‌دا توانای ئه‌وه‌ی نه‌مابوو به‌ مالاَندا بگه‌رِێت و شت بفرۆشیًت بۆ یه‌ پارچه‌ فه‌رشیًكی رِائه‌خست و هه‌موو به‌یانیه‌ك سه‌وزه‌ى ئه‌فرۆشت. كاتێك رِه‌تیكرده‌وه‌ كه‌ واز له‌ كاره‌كه‌ی بهێنێت، به‌شیًك له‌ مووچه‌كه‌مم بۆ ته‌رخانكرد به‌لاَم رِه‌تیكرده‌وه‌ و ووتی: كورِم پاره‌كه‌ی خۆت هه‌ڵگره‌ من ئه‌وه‌نده‌م پاره‌هه‌یه‌ كه‌ به‌شم ئه‌كات..... ئه‌مه‌ شه‌شه‌مین درۆ بوو
له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌مدا درێژه‌م به‌خوێندنه‌كه‌م دا هه‌تا برِوانامه‌ی ماسته‌ر به‌ ده‌ستبهێنم, وه‌ له‌رِاستیدا سه‌ركه‌وتم و مووچه‌كه‌م زیادیكرد, وه‌ ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه‌ی كه‌ كارم لێئه‌كرد هه‌لی كاركردنی له‌ كۆمپانیا سه‌ره‌كیه‌كه‌ پێدام له‌ ئه‌ڵمانیا، بۆیه‌ هه‌ستم به‌وپه‌رِی به‌خته‌وه‌ریكرد, ده‌ستم كرد به‌خه‌ون بینین به‌ سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌ و ژیانێكی كامه‌ران.... پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌رمكردوو و بارودۆخه‌كه‌ ئاساییبۆوه‌: په‌یوندیم به‌ دایكمه‌وه‌ كردوو بۆئه‌وه‌ی بانگهێشتی بكه‌م كه‌ بێت و له‌گه‌ڵما بژیات له‌ ئه‌ڵمانیا, به‌لاَم ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌یویست كه‌ ته‌نگه‌به‌رم بكات بۆیه‌ ووتی : كورِی خۆم ناتوانم بێم چونكه‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌و ژیانه‌ ته‌نهاییه‌ رِانه‌هاتووم.....ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین درۆ بوو
دایكم ته‌مه‌نی چووه‌ سه‌ره‌وه‌ و پیریی ته‌نگی پێهه‌ڵچنی, وه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی نه‌گریس بوو, بۆیه‌ ئه‌بوو كه‌سێك به‌دیاریه‌وه‌ بێت و ئاگای لێبێت به‌لاَم من چیبكه‌م له‌نێوان من و ئه‌ودا چه‌ندین وولاَت هه‌بوو. هه‌موو شتێكم به‌جێهێشت و رِۆیشتم بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی بكه‌م له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆماندا.... بینیم كه‌ له‌ جێگادا كه‌وتووه‌ پاش نه‌شته‌رگه‌ری: كه‌دایكم بینیمی هه‌وڵیدا زه‌رده‌خه‌نه‌م بۆ بكات، به‌لاَم من دڵم ئه‌كولاَ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر لاواز و بێده‌سه‌لاَت ببوو، ئه‌و دایكه‌ نه‌بوو كه‌من ئه‌مناسی... فرمێسكه‌كانم به‌چاومدا رِژانه‌ خواره‌وه‌ به‌لاَم دایكم هه‌وڵیدا هێوورم بكاته‌وه‌ ووتی: مه‌گری كورِم من هه‌ست به‌ ئازار ناكه‌م..... ئه‌مه‌ هه‌شته‌مین درۆ بوو
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و ووشانه‌ی پێووتم چاوه‌كانی نووقاند، وه‌ هه‌رگیز چاوی هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه‌....
بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ به‌خششی زیندوویی دایكی هه‌یه‌ له‌ ژیانیدا... ئه‌م به‌خششه‌ بپارێزه‌ پێش ئه‌وه‌ى له‌ ده‌ستی بده‌یت....
وه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و به‌خششه‌ خۆشه‌ویسته‌یان له‌ ده‌ستداوه‌.... هه‌میشه‌ له‌بیرتان بێت كه‌ دایكتان چه‌ند له‌ پێناوتانا ماندوو بووه‌، وه‌ داوا له‌ خودای گه‌وره‌ بكه‌ن رِه‌حمیان پێبكات و لێیانخۆشبێت....
خۆشم ئه‌ویًیت ئه‌ی دایكی میهره‌بانم.....

2

وه‌ڵام: دایك هه‌میشه‌ رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم

[size=16]دةستةكانت خؤش بيت كاك ابراهيم بةراستى زؤر كارى ليكردم

دايك هةميشة ميهرةبانة بةلام بةداخةوة زؤريك لة ئةولادى ئةم زةمانة قةدرى دايك و بوك نازانن

هيوادارم ئةم جيرؤكة ببيتة وانةيةك بؤ هةموو ئوانةى تا ئيستا لةجوانى وبيروزى ووشةى دايك نةكةيشتون

دووبارة دةستةكانت خؤش بين براى بةريزم[/size]

http://www.orkutguys.com/comments/beautiful/images/beautiful.gif
ئێستاكه تۆ، له من ونى منيش له تۆ،دورو وونم!
پێوانه‌ى رێگاى نێوانمان چه‌ند بستێكه ،
نه خۆزگه‌م ده‌ستى پێده گات نه‌ده‌نگم ده‌گاته لات!

3

وه‌ڵام: دایك هه‌میشه‌ رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم

dalya_soz نووسی:

[size=16]دةستةكانت خؤش بيت كاك ابراهيم بةراستى زؤر كارى ليكردم

دايك هةميشة ميهرةبانة بةلام بةداخةوة زؤريك لة ئةولادى ئةم زةمانة قةدرى دايك و بوك نازانن

هيوادارم ئةم جيرؤكة ببيتة وانةيةك بؤ هةموو ئوانةى تا ئيستا لةجوانى وبيروزى ووشةى دايك نةكةيشتون

دووبارة دةستةكانت خؤش بين براى بةريزم[/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: دایك هه‌میشه‌ رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم

جيرؤكيةكى بةراستى كاريكةر بوو دةست خؤش بةريز ايبراهيم

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

5

وه‌ڵام: دایك هه‌میشه‌ رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم

زۆر زۆر كاریگه‌ر بوو، به‌راستی دایك زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر و میهره‌بانتره‌ كه‌ ئێمه‌ ئه‌یناسین ...

خۆشم ئه‌ویًیت ئه‌ی دایكی میهره‌بانم.....

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

6

وه‌ڵام: دایك هه‌میشه‌ رِاستی ناڵێت!!!!هه‌شت جار دایكم درۆی له‌گه‌ڵ كردم

دةستةكانت خؤش بيت بةراستى كاريكةر بو بزيت دايك و باوك هةردةم مةسلةحةتى ئةولاديان دةويت
بةلام ئةولادهةية مةسلةحةتى زيانى خؤى دةويت بيش دايك و باوك بزيت سةركةوتوبيت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!





ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink