بابهت: ئەو کابرایەی کە پێی وابوو رۆژی ٢١ مانگی رابردوو رۆژی قیامەتە توشی جەلتە هات
[size=16]
کوردژین : تبشيری هارولد كامبينج ئەو کەسەی کە پێی وابوو رۆژی قیامەت ٢١ مانگی رابردووە توشی نەخۆشیەکی کوشندە هاتوو رەوانەی نەخۆشخانە کرا جێگەی ئاماژە پێدانە لە مانگی رابردوو یەکێک لە گەورە پیاوانی مەسیحی بەناوی " تبشيری هارولد كامبينج " لە ئەمەریکی ئەوەی راگەیاند کە ٢١ مانگی مایو کە مانگی رابردوو بوو پێی وابوو کە ئەم رۆژە دەبێتە رۆژی دوایی " قیامەت ' وە دنیا تێک دەچێت بەلام لە لە هەوالێکدا ئەوە راگەیاندرا کە ئەم کابرایە توشی جەلتەی مێشک بووە
جێگەی ئاماژە پێدانە ئەم کابرایە تەمەنی ٨٩ سالە لە کاتی بەشداری کردن لە بەرنامەیەکی راستەوخۆ لە یەکێک لە کەنالەکان توشی ئەم نەخۆشیە بوو لە ئۆکلەندا لە کالیفۆرنیای ئەمەریکا و گواسترایەوە نەخۆشخانە
جێگەی ئاماژە پێدانە لە ٦٦ کەنال ئەوە راگەیانرا کە ئەم کابرایە توشی جەلتەی مێشک بووە لەگەل لیدانەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لەکاتی بەرنامەکە توشی ئەم حالەتە بووە[/size]