1

بابه‌ت: ئه‌و کچه‌ی به‌ موسوڵمان بونی جیهانی هه‌ژاند

وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژئاوا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌دایه‌ ئیسلام و موسڵمانان له‌ به‌رچاوی خه‌ڵك ناشیرین بكات، به‌ڵام رۆژ له‌ دوای رۆژ موسڵمانان له‌ وڵاتانی رۆژئاوا ژماره‌یان زۆرتر ده‌بێت. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وێڕای هه‌موو هه‌واڵه‌ نه‌زۆكه‌كان موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند ناوی (كریستینا به‌كر)ه‌..
ئه‌مه‌ كچه‌ بێژه‌رێكی ئه‌ڵمانی بوو و به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ری له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێم تی ڤی) ئه‌ڵمانی هه‌بوو، له‌پڕ له‌ ساڵی 1995 موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاند و به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌ڵمانیا سه‌ریان سووڕما، كه‌ چۆن ئه‌م كچه‌ بێژه‌ره‌ موسڵمان بووه‌! دوای موسڵمانبوونیشی هه‌ر زوو به‌رنامه‌كه‌یان لێسه‌نده‌وه‌ و له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی (ئێم تی ڤی)یش ده‌ریان كرد! به‌ڵام كریستینا له‌میانی به‌رمامه‌ی (بێسنوور)ی كه‌ناڵی (ئه‌لجه‌زیره‌) رایگه‌یاند كه‌ ده‌ركردنم له‌ ئێم تی ڤی كاریگه‌ریی به‌سه‌رم نه‌بووه‌َ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناوبانگ و پاره‌م له‌ده‌ست بچێت، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا زۆر شتی گرنگم به‌ده‌ست هێنا..له‌ سه‌رووی هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕم به‌ده‌ست هێنا كه‌ ده‌توانم به‌هۆیه‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كاندا زاڵ بم. من تا موسڵمان نه‌بووم نه‌مده‌زانی خۆشه‌ویستی چییه‌! خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ خۆشه‌ویستی خودایه‌ كه‌ پێشتر من لێی بێ ئاگابووم. شایانی باسه‌ كریستینا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵ به‌رنامه‌ی هونه‌ری له‌ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌ڵمانی پێشكه‌ش كردووه‌، بۆیه‌ كه‌وته‌ خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ری ئیسلامی و له‌ڕێگه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه‌ شاره‌زایی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام په‌یداكرد و دواتریش موسڵمان بوو.. هه‌روه‌ها كریستینا ده‌ڵێ: پێشتر له‌ بێژه‌رێك بووم كه‌ ناوبانگم به‌هه‌موو ئه‌وروپادا بڵاوببۆوه‌، به‌ڵام وه‌ك ئێستا به‌خته‌وه‌ر نه‌بووم و وه‌ك ئێستا مرۆڤێكی خاكی نه‌بووم و خه‌ڵكانی دیكه‌م خۆشنه‌ده‌ویست و ئه‌وه‌نده‌ش گرنگیم به‌ كاروباری خێزانه‌كه‌م نه‌ده‌دا

2

وه‌ڵام: ئه‌و کچه‌ی به‌ موسوڵمان بونی جیهانی هه‌ژاند

من ئةو بةرنامةيةم بينى(بلا حدود)كةلة كةنالى جزيرة بوو بةراستى هةواليكى زؤر خؤش بو بةلامةوة ايستاش
سوباسى تؤ دةكةم سةركةوتو بى بؤ كواستنةوةى ئةو هةوالة جوانة

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

3

وه‌ڵام: ئه‌و کچه‌ی به‌ موسوڵمان بونی جیهانی هه‌ژاند

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

[size=24]
عه‌شق
خه‌ڵه‌تێنه‌ره‌
به‌بیانوی‌ پێكه‌وه‌ بوونه‌وه‌
ئه‌وبا بۆ سه‌ربانێژه‌ی‌ ته‌نیایی‌.
[/size]

4

وه‌ڵام: ئه‌و کچه‌ی به‌ موسوڵمان بونی جیهانی هه‌ژاند

هیوادارم هەموو کەسێک ببێتە موسڵمان

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

5

وه‌ڵام: ئه‌و کچه‌ی به‌ موسوڵمان بونی جیهانی هه‌ژاند

Xalat-sh نووسی:

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]