1

بابه‌ت: کـه‌ مــردم . . .

که مردم شین و گریانت به من چی؟
که گول چوو، ئاوی بارانت به من چی؟
له‌سه‌ر ته‌رمی منی عاشق، به قوربان
ئیتر زولفی په‌ریشانت به من چی؟
له‌ هۆده ی ماته م غه مدا که سووتاوم
سه فایی باغ و هه یوانت به من چی؟
که هیلانه ی شه هینی دل خرا بوو
قه دی سه روی گولستانت به من چی؟
به پاییز پووشی ویشکی ته ن که فه وتا
به هاری لیوی خه ندانت به من چی؟
که ما نگی به ختی من ڕووی نا له که سری
تریشکه ی رؤژی کولمانت به من چی؟
به کاسی غه م دڵم شێواو و کاسه
شه رابی سافی فینجانت به من چی؟
که تووشی له‌شکه‌ری ده‌رد و خه‌فه‌ت بووم
ده‌وایی ده‌ردو ده‌رمانت به من چی؟
که په یدا بوو شه وی تاریکی دووریت
ده سی مووسایی عیمرانت به من چی؟
له شم گه‌ر که‌وته مه یدانی نه بوونی
له ئه‌ودا باسی لوقمانت به من چی؟
که بڕوا نووری بینایی له چاوم
جوانی ڕه‌نگی باغانت به من چی؟
له نیو چالی غه می تۆدا که گیرام
جوانی ده شت و کیوانت به من چی؟
"فیدایی" گه‌ر نه‌ما، بۆ ته‌عزیه‌ی ئه‌و
ده‌م و لێوی غه‌زه‌لخانت به‌ من چی؟

فیدایی

وتنی به‌ گۆرانی (فه‌ره‌یدون هه‌ولێری)

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=C5HvbUWs … re=related[/youtube]

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: کـه‌ مــردم . . .

dast xoshhhhhhhhhhh
baraste  hazm  lam  honawyaya 
zor supas u baxtawar  bet

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

3

وه‌ڵام: کـه‌ مــردم . . .

دةستةكانت خؤش بيت بةراستى هؤنراوةيةكى زؤر خؤشة يزيت

کـه‌ نـامـه‌ت بـۆ ئـه‌نـێـرم مـانـای وایـه‌بـیـرت ئـه‌کـه‌م  کـه‌ نـامـه‌شـت بـۆ نـانـێـرم
مـانـای وایـه‌ چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!

ئه‌وه‌ش خۆم له‌ فیس خه‌سوو   wink

4

وه‌ڵام: کـه‌ مــردم . . .

سوپاستان ده‌که‌م ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو

کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

5

وه‌ڵام: کـه‌ مــردم . . .

ده‌ست خۆش زۆر جوانه‌

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

6

وه‌ڵام: کـه‌ مــردم . . .

dastakant xosh bet
zor zor xosha  bzhet kak sahand...

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

7

وه‌ڵام: کـه‌ مــردم . . .

[size=24]dast xosh zoorr jwana[/size]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

8