بابه‌ت: نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری حه‌رام كرا
ڕۆژنامه‌ی (عوكاز)ی سعودی بڵاویكرده‌وه، (شێخ عه‌بدولعه‌زیز) موفتی گشتی‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه فه‌توایداوه، كه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری بۆ ئافره‌تان حه‌رامه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌زامه‌نی هاوسه‌ره‌كه‌شی بێت.
ڕۆژنامه‌كه له‌زاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ندێكجار ژنان له‌ڕووخساری ده‌موچاویاندا، هه‌ست به‌سووتاوی یاخود جۆره شێواندنێك ده‌كه‌ن، كه هه‌رگیز پێویست به‌نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ناكات، بۆیه ئافره‌تان هیچ پاساوێكی شه‌رعییان نییه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه.
موفتی گشتی سعودیه ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه، له‌ئاینی ئیسلامدا ده‌ستكاریكردنی ڕووخساری ده‌موچاو حه‌رامكراوه، بۆیه به‌وته‌ی شێخ عه‌بدولعه‌زیز، چوونی ئافره‌تان بۆ سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری كارێكی باش نییه‌و له‌ڕووی شه‌رعه‌وه حه‌رامه