بابه‌ت: ئه‌گه‌ر هه‌ست به خه‌مباری ده‌که‌ی ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه
[size=16]_ ئه‌گه‌ر ماڵێکت هه‌بێ و تیا بژی و تیا بخه‌ویت و خواردنی تیا بخۆیت و جل و به‌رگیشت تیا بگۆڕیت ، ئه‌وا تۆ 75% ی دانیشتوانی جیهان دهوڵهمهندتریت .
_ ئه‌گه‌ر له جزدانه بچوکه‌که‌ی ناو پانتۆڵه‌که‌تدا پاره‌ت پێ بێت و بتوانیت له‌کاتی زۆر پێویستی برسێتیدا شتێک خواردنی پێبکریت ، ئه‌وا ئه‌کریت بڵێین یه‌کیکیت له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی جیهان .
_ ئه‌گه‌ر له‌شێکی ساغ و سه‌لامه‌تت هه‌بێت ، ئه‌وا تۆ خاوه‌نی نیعمه‌تێکی گه‌وره و مه‌زنیت ، چونکه یه‌ک ملیۆن که‌س له‌جیهاندا له‌به‌ر باری خراپی ته‌ندروستیان ناتوانن زیاتر له هه‌فته‌یه‌ک بژین .
_ ئه‌گه‌ر ڕووبه‌ڕووی ترسی جه‌نگ نه‌بوویته‌وه بۆ جارێکیش برسیت نه‌بووبێ و ئازاروئه‌شکه‌نجه نهدرابیت ئه‌وه تۆ له 500 ملیۆن که‌س له جیهاندا باشتر ئه‌ژی .
_ ئه‌گه‌ر دایک و باوکت پێکه‌وه بژین و جیانهبووبنهوه ، ئه‌وه تۆ که‌سێکی زۆر ده‌گمه‌نیت له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م جیهانه‌دا .
_ ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێک بیت سوپاسی خوای گه‌وره بکه‌یت ، ئه‌وا تۆ لهنیعمهتدا ده‌ژی ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن ، به‌ڵام په‌یڕه‌وی لێناکه‌ن .
_ ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ت بینی و خوێندته‌وه ئه‌وا تۆ دوو نیعمه‌تی گه‌وره‌ت پێ ڕه‌وابینراوه :
یه‌که‌م : که‌سێک هه‌یه بیرت لێئه‌کاته‌وه
دووه‌م : تۆباشتری له دوو ملیار که‌س له‌م جیهانه‌دا کهلهتوانایاندا نییه بیخوێننه‌وه
سه‌رچاوه : فه‌یسبووک[/size]