بابهت: عەشق زەمەنی بۆ نیە
[size=24]ڕۆژبە ڕۆژ
نوێ ئەبێتەوە
كێ هەیە بە دڵ عاشق بێ و
خۆشەویستی بیرچێتەوە
لەم زەمەنە بێ سۆزەدا
با وەفا ئاشتمانكاتەوە
خۆشەویستی دەستمان بگرێ
و بۆ لای عەشقمان بباتەوە
باهەناسەی ڕاستی عەشق تێكەڵاوی ژیانمان بێ
هەموو زەمەن بێ مانایە
ئەگەر خۆشەویستی نەبێ
چەندە خۆشە
ئەگەر تەمەن پڕ پڕ بێ
لە عەشق و جوانی خۆشەویستی
ئاوازێك بێ ژیان بیكات بەگۆرانی
وەرە با هەناسەی عەشق
لە ناو ڕووحمانا هەڵگرین
با لەگەڵ ئەوینا بژین،
لە گەڵ خۆشەویستی بمرین[/size]
کاوه حسێن