1 (دەستکاری کراوە: Jaw Zard 2011-06-15 21:18:49)

بابه‌ت: بەشی دووەم،،،،،سەڵاحەددین سیامەند، چەندین بابەتی نەزاندراو باس دەکات

بەشی دووەم :لە درێژەی گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرهاتی خۆی لەگەڵ یانەی هەولێر، سەڵاحەددین سیامەند درێژە بە قسەکانی دەدات و بێ پەردە، هەموو بابەتەکان باس دەکات، ئەو دەڵێت (بە ماوەیەک بەر لەوەی کوردستان بە جێ بهێڵم، نامەوێت خەڵک لە زانینی ڕاستیی و چۆنیەتیی کێشەکانی نێوان من و یانەی هەولێر بێبەش بێت، با هەموو لایەک بزانن من لەسەر هەق بووم یان یانەکەم).



سەڵاحەددین دەڵێت: "بە ڕاستی زۆر پەشیمانم لەوەی هەر لە زووەوە ئەم یانەیەم بە جێ نەهێشتووە، ئەو کاتەی کاک (فڕەنسۆ هەریری) تیرۆر کرا، دەبوو نەک هەر یانەی هەولێر، بەڵکوو عێراقیش بە جێ بهێڵم، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو کاتانە ژمارەیەکی زۆرم گۆڵ تۆمار دەکرد و خۆشترین کاتەکانم بوون، نەمتوانی وا بە ئاسانی لە یانەکە دوور بکەومەوە، لەگەڵ ئەوەیش پەشیمانی دادم نادات و ڕابردوویش ناگەڕێتەوە، بۆیە ئێستا سەرلەنوێ، بەڵام بە شێوازێکی تازە و لە بەرگێکی دیکەدا دەگەڕێمەوە یاریکردن، هۆکاری ئەو بێزارییەیشم، بۆ ئەو ڕەفتارانە دەگەڕایەوە کە یانەکە لەگەڵ منیاندا دەنوواند، هەروەها ئەوانەی خۆیان بە بەرپرس دەزانی، لە بابەتەکەی مندا، خۆیان دوور خستەوە و قسەیان نەکرد، لە کاتێکدا پێش ئەو کێشەیەم زۆر شانازییان بە منەوە دەکرد، چونکە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقدا سەرکەوتنی زۆر  باشم بە دەست هێنابوو. تاکە کەس کە لەو کاتەدا لە کێشەکەدا هاوکارم بوو، بەڕێز کاک نەوزاد هادی بوو، کە وەکوو مامێک هەمیشە لە پشتم بووە و خەمخۆرم بووە، ئەو لە ساڵی 2000ـەوە هانی داوم و ئەوکاتەی لە هەڵبژاردەی لاوان بووم، فێری دەکردم کە چۆن کوردایەتیی خۆم بسەلمێنم، بە ڕاستی من ئەوە لە بیر ناکەم، هیچ زیادەگۆییەکیش لەو قسانەمدا نییە، جاری یەکەمیش کە گەڕامەوە یانەکە، بە هاوکاریی ئەو بوو".

سەڵاحەددین چیرۆکێکی دیکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: لەمجارەی دواییشدا کە کێشەم هەبوو، کاک نەوزاد پێی گوتم کێشەت چییە، من پێم گوت 20 ملیۆنیان بۆ بۆندەکەم داناوە، ئیدی کاک نەوزاد گوتی من 25 ملیۆنی دیکەت دەدەمێ، منیش پێم گوتەوە (من مەبەستم پارە نییە، بەڵام ئەو بڕە پارەیە  بۆ کەسایەتی من زۆر کەمە و یانەی هەولێر دەیانەوێت من دوور بخەنەوە، منیش پێم شەرمە بڕۆم ویستم تۆ ئاگادار بکەمەوە) ئیدی کاک نەوزاد پێی گوتم تۆ قسە مەکە، بڕۆ یانەکەت دەیکەنە 25 ملیۆن و منیش 20 ملیۆنت دەدەمێ، منیش لەبەر کاک نەوزاد ڕازی بووم بە 25 ملیۆنەکە، ئەوەبوو چوومە لای دەستەی کارگێڕی و گوتم کاک نەوزاد شتێکی وەهای گوتووە، هەرچەندە لەمەدا من ستەملێکراو بووم، بەڵام بۆ ئەوەی کێشە دروست نەبێت و لەبەر شارەکەیش، من ڕازی بووم، ئەوکاتە کاک نەوزاد ئەوانیشی لەوە ئاگادار کردەوە کە پارەکەم بۆ زیاد بکەن، بەڵام سەرۆکی یانەی هەولێر  (عەبدوڵڵا مەجید) ڕاستەوخۆ پێی گوتم (کەس ناتوانێت کاریگەریی لەسەر من بکات، کاک نەوزاد بۆ خۆی لەوێ پارێزگارە و منیش لێرە سەرۆکی یانەم!).

سەڵاح دەڵێت: "من بە خۆمدا هەڵناڵێم، بەڵام دەبوو بۆ یاریزانێکی وەکوو من، ئەنجوومەنی باڵا و لیژنەی ئۆڵۆمپی بێتە نێو بابەتەکە، نازانم یانەی هەولێر چی تامێک لەوە دەکەن کە من بڕۆم و یاریزانێکی عەرەب بێتە جێگەم، کە ئەو عەرەبە ئاستی وەکوو من نییە، خەرجی زۆری دەوێت، یاریزانێکی کوردی یانەکە کەم دەبێتەوە و عەرەبێک زیاد دەبێت و خۆشەویستیی نێوان هاندەران و یانەکە کەم دەبێتەوە، من پێم سەیر بوو کە بەرپرسان و کەسانی نزیک و ئاگادار لەو بابەتەدا خۆیان بێدەنگ کردبوو، هەر لەبەر ئەوەیش بڕیاری ڕۆییشتنم لە یانەکە دا و لەمەودوا هیچ سۆزێک و گەردەوەفایەکم بۆی نەبێت، لەگەڵ ڕێزیشم بۆ یاریزانە عەرەبەکان".

سەڵاحەددین لە قسەکانی بەردەوام دەبێت و دەڵێت: هەر چەندە من زۆر بەرانبەر یانەکەم وەفادار بووم، بەڵام ئەوان بە پێچەوانەوە بەرانبەر من زۆر زۆر بێ وەفا بوون، هەر بۆیە ئێستا کە ئەو کاتانەم بیر دەکەوێتەوە، خەم باڵم بەسەردا دەکێشێت، ئەوان ئەگەر ڕێزی منیان وەکوو مرۆڤێک و یاریزانێکی یانەکە گرتبایە، بە دڵنیاییەوە من لەو بارەدا نەدەبووم و لە یانەکە دڵخۆش دەبووم.

سەڵاحەددین باسی ئەوەیش دەکات کە بەرپرسانی یانەی هەولێر بەوەیشەوە نەوەستاون و تۆمەتیان داوەتەپاڵ، لەمبارەیەوە وەها قسە دەکات: "زۆر زۆر تۆمەتی نادروستیان بۆ هەڵبەستووم، بەڵام من وەڵامم نەداونەتەوە، بۆ نموونە وەرزێک تەنیا دوو یاریی مابوو، من بە هۆکارێکی تایبەتییەوە چوومە دەرەوە، کە ئەوکات 4 هەزار دۆلاری یانەکەم وەر گرتبوو، گوتبوویان گوایە من پارەی یانەم بردووە، ئەوان نەیاندەزانی چی بەهانەیەک بۆ ئەو کێشانەم بدۆزنەوە، بۆ نموونە ئەوکاتەی دوو خرامەوە، لە سەرەتادا سەرۆکی یانە دەیگوت گوایە ئاستم دابەزیوە، دواتر ڕۆژنامەنووسێک لێی پرسیبوو، ڕۆژێک پێش یارییەکە ئەو لە پێکهاتەی سەرەکیدا بوو، چۆن ئاستی دابەزیوە؟ ئیدی سەرۆکی یانەی بایدایەوە و گوتبووی گوایە من یاریزانەکانم تێک بەر دەدا، ئیدی زۆر شتی دیکەیان دەخستە پاڵم، دوای ئەو دوورخستنەوەیەم، من بەشدارییەکی کارام لەگەڵ یانەکەم کرد و ئەوپەڕی ئاستی باشم پێشکەش کرد و بە کردار ڕەتم کردەوە کە ئاستم دابەزیبێت، خەڵک و جەماوەریش ئەمڕۆ هۆشیارن و دەزانن ئەو قسانەی درانە پاڵم، ڕاستی بۆ نەبوو".

سەڵاحەددین باسی بابەتێکی دیکەی زۆر گرینگ دەکات، کە تا ئێستایش باسی ئەوەی بۆ هیچ ڕاگەیاندنێک نەکردووە، سەڵاحەددین دەڵێت: "شتێک هەیە، دەمەوێت بۆ مێژوو بیڵێم، کە هۆکاری هەموو کێشەکانی من، عەبدولخالق مەسعوود بوو، زۆربەی یاریزانە کوردەکان کە یاریزانی زۆر باش بوون و دوور خرانەوە، هەمووی لەسەر دەستی ئەو بوو، من نازانم بۆچی ئەو دوژمنی یاریزانی کوردە، عەبدولخاق بە دروستکردنی کێشە، چاکەم دەداتەوە.

بە سەڵاحمان گوت (چاکەی چیت بۆی هەبووە؟)

سەڵاحەددین لەمەدا باسی هەڵبژاردنەکانی یەکیەتیی تۆپی پێی عێراق دەکات و دەڵێت: "ئەو کە ئێستا ئەم پلە و پایەیەی هەیە، بە هۆی منەوە بووە، چونکە لە هەڵبژاردنی 2001ـی یەکیەتیی تۆپی پێدا، بە هێز و بازووی من دەرچوو، من ئەو کات یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووم، تەنیا من و عیماد محەممەد هەموو یاریزانەکانی هەڵبژاردەمان دەناسی، بۆیە پێوەندیمان لەگەڵ هەموو یاریزانەکانی عێراق خۆش بوو، تاکە یاریزانی کورد بووم، کە یاریزانی سەرەکی بووم، ئەوە بوو بە کۆی هەردوو هەڵبژاردەکە، من نزیکەی 45 دەنگم بۆ کۆ کردەوە و بە جیاوازی 3 یان چوار دەنگ، بە ئەندامی یەکیەتیی تۆپی پێی عێراق دەرچوو، بۆ ئەمەیش مامۆستا (سامی سەعید)، کاپتن نازم شاکر و شێخ دڵشاد، شاهێدن، بە ڕاستی ئەو نەدەبوو ئەو چاکەی من لە یاد بکات، چونکە ئەو ڕۆژە بۆ خۆی هات منی ماچ کرد و لە باوەشی گرتم، نەدەبوو ئەو ماچکردنە لە بیر بکات و با ئێستا ئەو ڕۆژە بهێنێتەوە بیر خۆی، جگە لەوەیش، من هەمیشە دەڵێم، ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان گومانیان لە ڕەوشتم، یان ئاستم هەبووایە، مافی خۆیان بوو کە تووشی کێشەم بکەن، بەڵام تەنیا لەبەر ڕەخنەیەکی ڕاستەقینە، ئەو شەڕەیان بەرانبەرم بەرپا کرد".

سەڵاحەددین سیامەند درێژە بەو باسە دەدات و دەڵێت: "من گوتم کوردێک  دەربچێت بۆ منیش باشە و پشتگیریم دەکات، هەرچەندە  من بەهێزی خۆم جێگەی خۆم کردبووەوە، بەڵام کە مەلاعەبدولخالق هاتە یەکیەتیی تۆپی پێ، هەستم دەکرد جێگەم خراپتر دەبوو"

دیمانە مامەیارە

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

2

وه‌ڵام: بەشی دووەم،،،،،سەڵاحەددین سیامەند، چەندین بابەتی نەزاندراو باس دەکات

دةست خؤش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: بەشی دووەم،،،،،سەڵاحەددین سیامەند، چەندین بابەتی نەزاندراو باس دەکات

كاری ئه‌و له‌گۆر نانی هه‌موو یاریزانیكی كورده‌ له‌یانه‌ی هه‌ولیرو هه‌لبژارده‌ی عیراقیش.

قل بما شئت في مسبة عرضي      فسكوتي عن اللئيم جــــــــواب
مــــــــا أنا عـــــادم الجواب ولكن       ما على الأسد أن تجاب الكلاب

4

وه‌ڵام: بەشی دووەم،،،،،سەڵاحەددین سیامەند، چەندین بابەتی نەزاندراو باس دەکات

یاریزانێکی باشبو ئه‌گه‌ر یانه‌ی هه‌ولێریش له‌یادی بکات
ئێمه‌ وه‌کو هانده‌ر هه‌ر له‌یادمان ده‌مێنێته‌وه‌

ده‌ست خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

5

وه‌ڵام: بەشی دووەم،،،،،سەڵاحەددین سیامەند، چەندین بابەتی نەزاندراو باس دەکات

سوپاس بۆ ووتەکانتان

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .