1

بابه‌ت: خویه‌گیان بمکه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن

رۆژێك مامۆستایه‌ك داوا له‌ قوتابیه‌كانی ده‌كات له‌ قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی
كه‌ هه‌ركه‌سبابه‌تێك بنووسێت حه‌زی له‌ چیه‌ با داو ا له‌ خوای گه‌وره‌ بكات
كه‌ پێی ببه‌خشێ ، به‌لاَم له‌ په‌رِه‌یه‌كدا بینووسێت ، دواتر مامۆستا هه‌موو په‌رِه‌كانی كۆكرده‌وه‌ و
بردیه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ ،تاكو یه‌ك به‌یه‌ك بیخوێنێته‌وه‌ ، ده‌ست ده‌كات به‌ خوێندنه‌وه‌ی نزاكان ،
یه‌كێك له‌ نزاكان زۆر سه‌رنجی رِاده‌كێشێت ، بۆیه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ گریان ،
له‌و كاته‌داهاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌رِێته‌وه‌ ماڵ ،و ده‌بینێت خێزانه‌كه‌ی ده‌گری !
وتی : خۆشه‌ویستم بۆچی ده‌گری ؟
خێزانه‌كه‌ی وتی نووسینی ئه‌م قوتابیه‌ زۆر كاری تێكردم گریانمی ،
فه‌رموو تۆ خۆت بیخوێنه‌ره‌وه‌ . كاتێك پیاوه‌كه‌ ده‌ستی كرد
به‌ خوێندنه‌وه‌ی نزای قوتابیه‌كه‌ بینی نووسیبووی :
خوایه‌ گیان ئه‌م ئێواره‌یه‌ داوایه‌كی تایبه‌تت لێ ده‌كه‌م !بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن !
خوازیارم جێگه‌ی ئه‌و بگرمه‌وه‌ ! ده‌مه‌وێت وه‌كو ئه‌و بژیم !
بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌یه‌كی تایبه‌تم هه‌بێت له‌ ماڵدا ! ،
تاكو خێزانه‌كه‌م له‌ ده‌ورم كۆ ببنه‌وه‌ ! خوایه‌ بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن
تاكو زۆر به‌ گرنگیه‌وه‌ گوێ بۆ وته‌كانم بگرن وحسابم بۆ بكه‌ن !
خوایه‌ بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن تاكو خێزانه‌كه‌م قسه‌كانم پێ نه‌برِن و پرسیارم ئارِاسته‌ نه‌كه‌ن !
خوایه‌ گیان بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن تاكو له‌ كاتی كارنه‌كردنیشدا شایسته‌ی گرنگی پێدان بم!
ده‌مه‌وێت له‌كاتی گه‌رِانه‌وه‌ی باوكم هاورِێیه‌تیم بكات !ئه‌گه‌ر چی ماندووه‌ و له‌ كار گه‌رِاوه‌ته‌وه‌ !
خوایه‌ بمكه‌ به‌ ته‌له‌فزیۆن تاكو دایكم حه‌زی به‌دانیشتن بێ له‌گه‌ڵمدا ئه‌گه‌رچی بێزارو شه‌كه‌تیش بێت !
هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت براو خوشكه‌كانم كێ به‌ركێ بكه‌ن له‌ سه‌ر هاورِێیه‌تی كردنم !
وه‌ ده‌مه‌وێت خێزانه‌كه‌م هه‌موو كارێك و شتێك وه‌لا بنێت
،تاكو كاتێكی تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ مندا به‌سه‌ر ببه‌ن !
خوایه‌ گیان له‌ كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ببمه‌ مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یی
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م وخه‌مه‌كانیان برِه‌وه‌ێنمه‌وه‌ !
خوایه‌ گیان زۆرت لێ داوا ناكه‌م ته‌نها ده‌مه‌وێت وه‌كو هه‌ر ته‌له‌فزیۆنێك بژیم !!
دوای ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یڤی قوتابیه‌كه‌ بووه‌ وه‌ ،
وتی به‌ رِاستی منداڵێكی به‌سه‌زمانه‌ و دایك وباوكێكی خه‌مسارد وبێ موبالاتن !!
مامۆستا جارێكی تر ده‌ستی كرده‌وه‌ به‌ گریان و وتی ئه‌و بابه‌ته‌ كورِه‌كه‌ی خۆمان نووسیویه‌تی!
لێره‌وه‌ ئه‌و پرۆفیسۆره‌ ئینگلیزیه‌م بیر هاته‌وه‌ كه‌
تا ئێستا نه‌یهێشتووه‌ ته‌له‌فزیۆن بچێته‌ ماڵه‌كه‌یه‌وه‌ !كاتێك له‌ هۆكاره‌كه‌یمان پرسی ،
له‌ وه‌لاَمدا وتی :چونكه‌ ته‌له‌فزیۆن رِای خۆی به‌سه‌رماندا
ده‌سه‌پێنێ و ناهێڵێ موناقه‌شه‌ی بكه‌ین !و ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تیمان تێك ده‌دات !!


s.facebook

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: خویه‌گیان بمکه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن

دةست خوش زور كاريكه ر بوو به راستى زورسه يره

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: خویه‌گیان بمکه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن

بابةتيكى زؤر جوان و كاريكةر و بر مانا بوو دةستةكانت خؤش بى كاك رزكار هةر بزى

معتاد شدم
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...


          مــــــــــــادر

4

وه‌ڵام: خویه‌گیان بمکه‌ی به‌ ته‌له‌فۆن

zor supas bo payamakantan

.

.

.
[size=24]facebook[/size]