بابه‌ت: مامۆستایه‌ک قوتابییه‌که‌ی خۆی کوشت
[size=16]مامۆستایه‌کی مالیزی به هۆی لێدان و ته‌مێ کردنێکی فیزیکی قورسه‌وه قوتابیه 7 ساڵانه‌که‌ی توشی مردن ده‌کات،(( سیفول)) که قوتابیه‌کی یه‌کێک له قوتابخانه‌کانی مالیزیایه، له‌دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن مامۆستاکه‌یه‌وه بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر که‌وته به‌ر ئازاردان و لێدانه‌وه به‌و هۆیه‌وه بێهۆش بوو ، له دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست دا. سیفول له کاتێکدا گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه که چیتر پزیشکه‌کان نه‌یانتوانی کارێکی بۆ ئه‌نجام بده‌ن وه ئه‌و لێدانه به‌هێزانه‌ی له سه‌ری سیفول درابوو به‌ره‌و مه‌رگی برد، ئه‌م مامۆستا 26 ساڵه‌یه که لێپرسراوی به‌شی ناوخۆیی قوتابخانهکهشیهتی ئه‌م منداڵه‌ی تاوانبار کردووه به دزی کردن له به‌شه ناوخۆییه‌که و به‌و هۆیه‌وه له ههنگاوێکی دڕندانه‌دا منداڵه‌که‌ی به په‌تێک به پایه‌یه‌که‌وه به‌ستووه زۆری لێداوه تا ئه‌وه‌ی منداڵه‌که له هۆش خۆی چووه ، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌م منداڵه 7 ساڵه چه‌ندین جێگای شین بونه‌وه‌و سوتاوی پێوه دیاره ، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش ئه‌م مامۆستا دڵڕه‌قه‌ی ده‌ستگیر کردووه و وا بڕیاره به زویی دادگای بکرێت،پۆلیسی مالیزیا بلاویان کرده‌وه بۆی هه‌یه ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی مامۆستاکه کردویه‌تی بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر منداڵێک بداته به‌ر لێدان له تێکچونی باری ده‌رونی مامۆستاکه‌وه بوبێت ، هه‌روه‌ها تاقیکردنه‌وه سه‌ره‌تایه‌کانیش ئه‌وه‌یان پشت‌راست کردۆته‌وه ، به پێی وته‌ی پۆلیس ئه‌م مامۆستایه ئێستا له ژێرچاودێری ئه‌منی و له زینداندا به‌سه‌ر ئه‌بات
سه ربه ست[/size]