بابه‌ت: مانگی داهاتوو ئیبراهیم تاتلیساس له هه‌ولێره
[size=24]مانگی داهاتوو ئیبراهیم تاتلیساس له هه‌ولێره
دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و به‌ناوبانگ ئیبراهیم تاتلیساس له ولێتی ئه‌ڵمانیاوه بۆ توركیا، كه به‌مه‌به‌ستی چه‌ند نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك و چاره‌سه‌رى سروشتی له ژێر چاودێرى پزیشكانی ئه‌و ولێته چاودێرى ده‌كرا، به‌ڕێز د.روشدی سه‌عید جاف سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی به‌په‌رۆشه‌وه گه‌یشته ولێتی توركیا و له نزیكه‌وه له هه‌واڵی هونه‌رمه‌ندی ئازیزی پێچایه‌وه، به‌پێی وته‌یه‌كی د.روشدی جاف بۆ كه‌ناڵی (العادل المتحده) گوتی: دواى چاوم به برای ئازیز و خۆشه‌ویست و هاوبه‌شی كاره بازرگانییهكانم كه‌وت له نه‌خۆشخانه دڵخۆشییه‌كی گه‌وره له دڵم دروستبوو، كه ده‌توانێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان و به هه‌وادارانی خۆى شادببێته‌وه و په‌ره به كاره‌كانی له كوردستان بدات له بوارى بیناسازی و هونه‌ریدا، دواى گفتووگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵی به‌ڵێنی پێدام كه‌وا له رۆژى 15/7/2011 روو له كوردستان بكات و دڵی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆشبكات، له درێژه‌ى قسه‌كانییدا گوتی: كه چاوى پێم كه‌وت هه‌ڵسایه سه‌ر پێ و به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه پێشوازى لێكردم و گوتی: ده‌مێكه من چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بووم كه تۆ ببینمه‌وه و بتوانم باوه‌شت بۆ بكه‌مه‌وه نیگه‌ران بووم كاتێك بیست مله لایه‌ن میدیاكانه‌وه تۆ به لێدانی من تاوانبار كرابوویت، جێگای خۆشحاڵییه راستییه‌كان خرانه روو تاوانباران به سزاى عادیلانه‌ى خۆیان گه‌یشتن.
ئا: شیڤان شێرزاد