بابه‌ت: شپه‌رزه‌یی . . .
شپه‌رزه‌یی
ئه‌و ڕۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه،
هه‌رچی ده‌ستی بۆ ده‌به‌م
پیاڵه‌ی چا، کتێب، قه‌ڵه‌م
هه‌مووی گوڵاو ده‌رده‌ده‌ن
ئه‌و ڕۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه،
هێشتا زووه‌و تۆ دووری
ئهنـــدامــهکانی له‌شـم
نۆبه‌تبڕی لێــــک ده‌که‌ن
چاو - ڕه‌زی له‌شت ده‌ڕنێ،
ده‌ست - به ده‌نگتا هه‌ڵده‌زنێ،
گوێ نوقمی بۆنت ده‌بێ و
مه‌ودای دووریت ده‌پێوێ
بـریـا دهتـزانـی گــیانــه
ئه‌و ڕۆژه‌ی ژوانمان هه‌یه
چۆن سه‌رم لێده‌شێوێ !
په‌شێو
1979/11/22
مۆسکۆ
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !