بابه‌ت: پــهیــمــان . . .
په‌یمان
ئـێمه گیانێکیـن له دوو جه‌سته‌دا
وه‌ک شیعر و ئاواز له‌یه‌ک به‌سته‌دا
دنیا ناتوانێ لێکمانکاته‌وه
مه‌گه‌رخوا بۆخۆی بمانباته‌وه
ئێمه په‌روه‌رده‌ی یه‌ک خۆڵ و ئاوین
بۆ یه‌ک مه‌به‌ست و بۆیه‌ک پێناوین
له‌نـاو یـهکتردا توواویـنـهوه
ڕێبواری یه‌ک ڕێین جیانابینه‌وه
پهیمانمانداوه تا له ژینا بین
بۆته‌نها ساتێ بێ یه‌کتر نابین
ئه‌گه‌ر له‌ودنیاش زیندووبینه‌وه
هه‌ر وه‌کو ئێستا یهکئهگرینهوه
یه‌ک بۆیه‌کتری خۆراکی گیانین
له ته‌نگانه‌دا بۆیه‌ک قوربانین
عشقی پیرۆزی ئێـمـه وه‌هایه
هه‌تا خواوه‌ندیش لێمان (ڕه‌زا )یه
شیعری
ڕه‌زا حه‌مه
وتنی به گۆرانی
هونه‌رمه‌ندی خوا لێخۆش‌بوو
ئیبراهیم خه‌یات
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=vYc6UOSmoFg[/youtube]
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده و ژیانێکی به‌ختیار . . !