بابهت: بۆ بەختەوەر بوونت پێنج شت بکوژە!
[size=16]یەکەم: بێ کاری و تەنهایی
کاتێک مرۆڤ تەنها و بێ کار ئەبێت هزر و بیری ئاڵۆز دەبێ و کارەکانی لێ تێکەڵ دەبن و سرووشت و میزاجی تێک دەچێت، هەست بە دڵتەنگی و خەمۆکی و دڵەڕاوکێیەکی زۆر دەکات، بۆیە تەنهایی و بێکاری ئەگەر لەکاری نێگەتیڤ و خراپ بەکار بهێنرێ ئەوا خاوەنەکەی قر دەکات و لەناوی دەبات، بۆیە بەر لەوەی لەناوبچیت ئەوا تۆ بێ کاری و تەنهایی لەناوببە
تەنها لەکاتی" بەخۆداچونەوە و پاککردنەوەی دڵ و دەروون لە خراپ و چاک کردنی خود" دا نەبێت.
دووەم: خەم و پەژارە
هەرکاتێک خەم و پەژارە بەسەر مرۆڤەکاندا زاڵ بوو، ئەوا مرۆڤ بەرەو هەڵدێر و لەناوچوون دەبات، بۆیە پێویستە ئێمە بەسەر خەم و پەژارەکانماندا زاڵ بین و خۆڕاگر بین لە ئاستیاندا.
سێیەم: خۆ بەزل زانین و خۆ هەڵکێشان
هەرکاتێک خاوەنی پلە و پایە و ڕەچەڵەک و نەژاد و سامان و جوانی و هەبوونێکی زۆر بووی، ئەوە بزانە مرۆڤە نەدارەکان پێویستیان بەتۆیە، خۆهەڵکێشانت دەبێتە مایەی لەناوچوونت، چونکە مرۆڤی خۆ بەگەورە گر و خۆ بە زل زان وەک باڵندەیەک وایە هەر چەندە ئەم باڵندە بەرە و ئاسمان هەڵکشێت و بەرزبێتەوە ئەوا لەبەر چاوان بچووک دەبێتەوە.
چوارەم: خۆپەرستی و لەخۆبایی بوون
دووشەن بۆ یەک واتا!!! لەخۆبایی بوون واتە کۆتایی کەسەکە، خۆپەرستیش کۆتایی کۆتاییەکانە، بۆیە خۆتیان لی بپارێزە و هەوڵی لەناوبردن و پاکتاوکردنیان بدە.
پێنجەم: ڕق و ئیرەیی
ئەمانە دوو ئاگرن هەر یەکەیان لەویتر بەهێزترە چونکە ڕق شتێکی شاراوەیە لەدڵدا بەهۆی مامەڵە و هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خەلکدا دەردەکەوێ،، کە خراپە و ئاگرێکە خاوەنەکەی ئەخوات! بۆیە پێویستە پێویستە ڕێگای ڕزگاربوون بگریتە بەر.. ئیرەیی نەخۆشیەکی کوشندەی بەردەوامە کە بەسستی و لەسەرخۆیی خاوەنەکەی دەفەوتێنێ کە بەبینینی بەرامبەرەکەی خۆشبەخت و بەختەوەر نابێت، هەموو شتێکیشی بۆخۆی پی خۆش دەبیت، بەوتنی: ماشآءالله لاحول ولا قوة إلا بالله" ڕزگارت دەبێ.[/size]