1

بابه‌ت: • ئۆباڵ بەگەردنم

• ئۆباڵ بەگەردنم كەس بۆی باس نەكردوم خۆم گوێم لێ بوو، كەناڵێكی خواناسی ئاسمانی لای خۆمان فەرمووی ئوسامەبنلادن تیرۆر كراوە، لەوانەشە مەقسەدی بنلادن نەوبوبێت و خەمی میزانیەكەی خۆی بووبێت، ئێ باوكم نان بڕینیش سەختە !!

• ئۆباڵ بەگەردنم نەمخوێندووەتەوە خۆم بینیم، ئەندامێكی دەستەی نووسەرانی جەریدەیەكی ئۆپۆزسیۆن و سیاسیەكی زانكۆیی حزبێكی تریان لە بەرنامەیەكدا، هاواریان دەكرد : ئێمە بێ لایەنین !! لەوانەشە مەقسەدیان تایەی سەیارەبێت، چونكە خڕەو لای نییە !!

• ئۆباڵ بەگەردنم نەمدیوە بەڵام برادەرێك بۆی باس كردم، دكتۆرێك فەحسێكی بۆ نووسیوە وتویەتی: بیبە بۆ فڵان موختەبەر، ئەمیش بۆ موختەبەرێكی تری بردووە، دوایی دكتۆرەكە پێی وتووە : هی ئەو موختەبەرە ناخوات غەڵەتە، تومەز شەریكە دوكانی نەبووە !

• ئۆباڵ بەگەردنم بەچاوی خۆم دیم كاتی لافاوەكە لە سلێمانی و هەولێر لە ناو ئاوەڕۆكانەوە ئاو ئەهاتە دەرەوە، تومەز ئەوانیش سەریان لێشێواوەو نازانن ئیشیان چییە !!

2

وه‌ڵام: • ئۆباڵ بەگەردنم

zor baqwtbu dast xosh
big_smile:D:D:D

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: • ئۆباڵ بەگەردنم

ЯёКảЯđO̖ نووسی:

zor baqwtbu dast xosh
big_smile:D:D:D

سوپاس..