بابه‌ت: خواردنى شێلم خوێنبه‌ره‌كان له ره‌قبوون ده‌پارێزێت
KTV ...
شێلم یا شه‌لغه‌م (Turnips) سه‌وزه‌یه‌كى نیشاسته‌ییه و مادده‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێت كه ده‌ماره‌كانى خوێن به‌رو خوێن هێنه‌ر گه‌وره ده‌كات و پاڵه‌په‌ستۆى فشارى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها هاتۆچۆى خوێنیش زیاد ده‌كات.
زانایابى به‌ریتانیا له لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك بۆیان ده‌ركه‌وت كه خواردنى شێلم خوێنبه‌ره‌كان له تۆشبوون به ره‌قبوون ده‌پارێزێت، به‌وه‌ى كه مادده دژه ئۆكسانهكانى ناو شێلم دژى مادده یان كۆلكه سه‌ربه‌سته‌كان ده‌وه‌ستن و نایه‌لن كۆلسترۆلى خه‌راپ LDL به كردارى ئۆكسان له‌سه‌ر ناوپۆسى خوێنبه‌ره‌كاندا بنیشێت.
به ووته‌ى پسپۆران، شێلم هه‌رس كردن ئاسان ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆى بوونى ڤیتامینه‌كانى گرووپى (B) كه له رووى كالسیۆم و پۆتاسیۆم و ئاسنه‌وه ده‌وله‌مه‌نده، هۆكارێكى باشه بۆ سوككردنى نیشانه‌كانى هه‌وكردنى رۆماتیزمى جۆمگه‌كان له ئاوسان و ئازار و سخبوون ، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندیه‌كى دیكه‌ى ئه‌وه‌یه ووزه‌یه‌كى چاك ده‌به‌خشێته مرۆڤ و حه‌زى سێكس زیاد ده‌كات و هاوكارى نوێبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى له‌ش و دابه‌زینى كێشى زیاده ده‌كات .
زۆربه‌ى خه‌لك شێلم له وه‌رزى زستاندا به‌كارى دێنن ، به‌وه‌ى مرۆڤ له په‌تا و له‌رزو تا و كۆكه و قۆرگ ئێشان هه‌لامه‌ت ده‌پارێزێت و فاكسینێكى سرۆشتیه بۆ جه‌سته‌ى مرۆڤ.
هه‌روه‌ها خواردنى شێلم به‌هۆى رێژه به‌رزه‌كه‌ى له ڤیتامین E ، رۆلى هه‌یه له پاراستنى خانه‌كانى مێشك به تایبه‌ت له كاتى كزبوونى فرمانه‌كان كه په‌یوه‌سته له ته‌مه‌نى دره‌نگى دا .