بابهت: ماسی بیروهۆشی مرۆڤ بەهێز دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشی
ماسی بیروهۆشی مرۆڤ بەهێز دەکات و مرۆڤ دەپارێزێت لە نەخۆشی
[imgr]http://www.kurdzhin.net/images/kurdzhin/wena04/9652.jpg[/imgr]
توێژەران ئەوەیان دەرخست کە ماسی یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەبێتە هۆی سود گەیاندن بە بیرو هۆشی مرۆڤ و بەهێزی دەکات و چالاکی مێشک و بیرهۆش باشتر دەکات
پزیشکەکان ئەوەیان روون کردەوە بە هۆی ئەوەی کە ماسی دەولەمەندە بە ڤیتامین و خوێ و مادەکانی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و فسفۆر ئەمانەش یارمەتی دەرن بۆ گەشەی بڕبڕەی پشت و ددانەکان و هەروەها بەهێزکردنی بیروهۆش و کەم کردنەوەی رێژەی چەوری لە نیو خوێن
لەلایەکی تر ئاماژەیان بەوەدا کە امسی دەبێتە هۆی ئەوەی منالان دووربن لە کێشەکانی فێربوون و هەست کردن بە شت چونکە بە هۆی بوونی مادەکانی بەتایبەتی رۆنی ماسی کە کاریگەری باشی دەبێت بۆ سەر مێشک و دەبێتە هۆی ئەوەی کە منال دووربخاتەوە لە کێشەکانی فێربوون و تێگەیشتن
هەروەها دەولەمەندە بە مادەی " ئۆمیگا ٣" ئەم مادەیە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی توش بوون بە نەخۆشی و کەم کردنەوەی رێژەی کۆلسترۆل و چەوری لە خوێن و جالاکترکردنی سوڕی خوێن و کەم کردنەوەی پەستانی خوێن
خازر