بابه‌ت: •.ღ.•.ئه‌گه‌ر من دڵم نه‌بوایه .•.ღ.•
[center]•.ღ.•.ئه‌گه‌ر من دڵم نه‌بوایه .•.ღ.•
كاتێك ده‌ستم بۆسنگم برد
دڵم له‌سنگم نه‌مابوو
زانیم كهبۆلات هاتوه
له‌چاوه‌كانتا وادیار بوو
كاتێك زانیم دڵی شێتم
به‌ره‌ولای تۆ باڵی گرتوه
شه‌رمم ده‌كرد كه‌پێت
بڵێم: دڵم بۆلات نه‌هاتوه
خه‌نده‌ی لێوت بێڕه‌حمانه
دڵمی هه‌نجن هه‌نجن كرد
چ رۆژگارێك تۆی پێم ناساند
خۆشی دڵمت له‌ناو برد
ئه‌گه‌ر من دڵم نه‌بوایه
بۆ شوێن جوانی تۆ ده‌كه‌وتم
تۆكڵاوی بابردو بویت من
نه‌مزانی و شوێنت كه‌وتم
كچێ خۆتۆش وه‌ك و هه‌موان
خۆشه ویستیت لا عه‌یبه‌یه
دڵم هات ببێته میوان
له‌دڵت نوسی: له‌ده‌رگا دان قه‌ده غه‌یه!
[/center]
[center] [/center]
[center]رۆژان[/center]