1

بابه‌ت: ^^خــه‌ونــی منــاڵیــم^^

^^خــه‌ونــی منــاڵیــم^^




وه‌ک پاساری هه‌میشه‌ ئاره‌زوی فڕینم ئه‌کرد
به‌ڵام ئه‌ترسام له‌ ڕه‌شه‌بای ئێورانی شاره‌که‌م
‌که‌ په‌ڕو پۆی باڵه‌کانم تێک بشکێنێت!

که‌، مناڵ بووم حه‌زم له‌ ته‌ماشای ده‌ریایه‌کان بوو
به‌ڵام ئه‌ترسام له‌ توڕیی شه‌پۆله‌کان
ناچار له‌ ڕووخی ده‌ریا ئه‌شق و سه‌فام بکه‌م!

که‌ گه‌وره‌ بووم، نۆته‌کانی موسیقام خۆشه‌ویست
حه‌زم ده‌کرد ببمه نۆته‌یه‌کی غه‌مگین‌ و
ئاوازێک بۆ مه‌رگی خۆموو دایکی شیرینم دابنێم!

وا ئێستاش ئه‌ڕوانمه‌ تروسكايی مۆمی ته‌مه‌نم
که‌ هێواش شۆڕئه‌بمه‌وه‌ و به‌ره ومه‌رگ ده‌چم
من چیی له‌و ته‌مه‌نه‌ بکه‌م وا زریانی ژیان
ئاره‌زوه‌کانم ڕاده‌ماڵێت!

ئه لين موكريان

2

وه‌ڵام: ^^خــه‌ونــی منــاڵیــم^^

dast xosh harbzhet

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: ^^خــه‌ونــی منــاڵیــم^^

دةستان خؤش..... رةنكة منالى ئةو لةحزة كورتة بيت كة باوةر ناكةم زؤرمان وةك خؤى كوزةراندبيتمان

4

وه‌ڵام: ^^خــه‌ونــی منــاڵیــم^^

وا ئێستاش ئه‌ڕوانمه‌ تروسكايی مۆمی ته‌مه‌نم
که‌ هێواش شۆڕئه‌بمه‌وه‌ و به‌ره ومه‌رگ ده‌چم
من چیی له‌و ته‌مه‌نه‌ بکه‌م وا زریانی ژیان
ئاره‌زوه‌کانم ڕاده‌ماڵێت!

زریانی ژیان
ئاره‌زوه‌کانم ڕاده‌ماڵێت!

لاکەون وا هاتم ...:D

دەستەکانت خۆش برام

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .