بابه‌ت: خوێندكارێكى كورد ده‌بێته سێهەمی جیهان لە ماتماتیک
خوێندكارێكى كورد ده‌بێته سێهەمی جیهان لە ماتماتیک
له 2200 گروپ گرپى هه‌ڵوێست ناسح بوو به سێیه‌مى جیهان
خوێندكارێكى كورد له كێبه‌ركێیه‌كى زانكۆى ستانفۆردى ئه‌مریكى توانى ببێته سێهه‌مى جیهان له ماتماتیكدا له‌كۆى 2200 گرووپ كه پاڵێورابوون بۆ كێبه‌ركێكه.
مانگی ڕابردوو زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی لە کالیفۆرنیا کێبهرکێیەکی بۆ 2200 گرووپی قۆناخی ئامادەیی ساز کرد لە هەموو جیهان بۆ مادەی ماتماتیک له‌م كێبهركێیهدا گرووپى هه‌ڵوێست ناسیح كه سێ كه‌س بوون بوونه سێهه‌مى كێبهركێكهو هه‌موو جیهان له بوارى ماتماتیك.
هەڵوێست ناسیح مەلا حەسەن خوێندکارێکی کوردەو لە (مالمۆ) لە باشووری سوید دەژی‌و توانى له‌م 2200 گرووپه كه به‌شداربووى زۆربه‌ى وڵاته‌كانى جیهانى تێدابوو له‌گه‌ڵ دوو هاورێى ببنه سێیه‌مى جیهان له بوارى ماتماتیك.
ماس میدیای سویدی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو سه‌ركه‌وتنى ئه‌و خوێندكاره كورده‌و گروپه‌كه‌ى لە ڕاپۆرتێكدا بڵاو کردەوەو پیرۆزبایی ئەم سەرکەوتنەیان لێكردن‌و هیواى ئاینده‌یه‌كى گه‌وره‌یان بۆ هەڵوێست ناسیحو گروپه‌كه‌ى خواست له‌م بواره‌دا.
سه‌رچاوه‌ی وه‌فا