بابه‌ت: تشریبی گۆشت
پێویستی یه‌كانی:-
1 كیلۆ گۆشتی مه‌ڕ، 1 سه‌لكه پیاز، 4 كوپ ئاو، خوێ، به‌هارات (به‌پێی ئاره‌زوو چ جۆر و چه‌ندی تێ ده‌كرێت)، نیو كیلۆ ته‌ماته‌ی سوور و گه‌یوو (گه‌ر نه‌بوو دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ ده‌كرێت)، ترشی (وه‌كو: سماق یان لێموندوزی یان ئاوی لیمۆی ترش)، نان (به‌تایبه‌ت كولێره).
ئاماده‌كردنی:
1- له‌تكردنی گۆشته‌كه و پاشان شۆردنه‌وه‌ی.
2- ئاوی ئاماده‌كراو له‌سه‌ر ئاگر داده‌نرێت هه‌تا دێته كوڵ، ئینجا گۆشت و خوێ و سه‌لكه پیازه‌كه (به ساغی) ده‌خرێته ناو ئاوه كوڵاوه‌كه.
2- گۆشته‌كه له‌ناو ئاوی ئاماده‌كراو ده‌كوڵێنرێت.
3- كاتێك گۆشته‌كه نیوه‌كوڵ بوو پیازو به‌هارات و خوێ و لیمه‌ندۆزی تێ ده‌كرێت.
4- پاش ماوه‌یه‌ی تر ته‌ماته‌كه به قاژی گه‌وره گه‌وره تێ ده‌كرێت، خۆ گه‌ر ته‌ماته نه‌بوو ویسترا دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ بكرێت ئه‌وا دۆشاوه‌كه هه‌ر له‌گه‌ڵ پیاز و به‌هاراته‌كه تێی ده‌كرێت. به‌جێ ده‌هێڵرێت تاكو ته‌واو ده‌كوڵێت.
5- نانه‌كه یان (كولێره‌كه) پارچه پارچه ده‌كرێت له‌ناو كاسه‌یه‌كی قوڵ، گۆشته‌كه و ئاوی گۆشته‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌كرێت.
6- ده‌شێ سیر و ماست یاخود سركه و سیری به‌سه‌ردا بكرێت و به گه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كرێ.
[imgr]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/tshrib1.jpg[/imgr]
تێبینی:
- له‌كاتی خواردنی تشریب دا سه‌وزی و زه‌ڵاته‌و خواردنه‌وه به گوێره‌ی ئاره‌زوو به‌كار د
- گۆشته‌كه تا ناسك بێت زووتر پێ ده‌گات و دێته كوڵ، خۆگه‌ر پیرتر بێت ئه‌وا كاتی زیاتر ده‌وێت، بۆێه ماوه‌ی لێنانی ئاماژه پێ نه‌كراوه، واته ده‌كه‌وێته سه‌ر گۆشته‌كه خۆی.
ماڵپه‌ڕی خوشكان هه‌ستا به دروستكردنی ئه‌م خواردنه تاكو بتوانرێ وێنه‌كه‌ی دابنرێت خوشكه ئازیزه‌كانیشمان بیبینن چۆن ده‌رچووه‌و سوودی لێ ببینن:
خواردنه‌كه تۆزێك دۆشاوی ته‌ماته‌ی تێ كراوه‌و پیازه‌كه‌ش له‌ت له‌تی گه‌وره كراوه‌و ڕێژه‌ی ئاوه‌كه‌شی گه‌ر كه‌م بوو یان كه‌می كرد ده‌توانرێ ئاوی زیاتری تێ بكرێت به‌پێی ئاره‌زوو.
[imgr]http://www.khoshkan.com/xwardamany/photo/tshrib2.jpg[/imgr]
خازر