1

بابه‌ت: توخوا مەگرى!

[size=16]


چەندە جوانە ئەو تنۆکەى

لەچاوى تۆ دێتە خوارێ

وانەزانى کەفرمێسکە

ئەوە گوڵاوە دەبارێ!

ئاخرگوڵم  کەتۆ چرپەى

جوانترین شت لەدەنگت بێ

دەک خوایە من نابینابم

جارێتر ئاو لەچاوت بێ

لەدوێنێوە کەبەچرپەى

گریانێک ماڵئاوایت کرد

هەرچى جوانى دنیا هەیە

لەناو ماڵى دڵمدا مرد

بەسە هەنسک دڵى من

گریان لەسیماى تۆ نایە

منم کەهەمیشە گریان

میوانێکەو لە دڵمایە

تۆ بەماچێک بەڵێنتدا

هیچ لەناو دڵتا نەمێنێ

بەڵام هێشتا ئازارى تۆ

دڵى ماندوم دەگرێنێ!

گەرچى تۆ ڕقت لەگوڵە

پێتوایە کورتە عومرى گوڵ

بەڵام سوێندبێت بە گوڵى سپى

تەنها بۆتۆ شیاوە دڵ!

توخوا مەگرى ئەى جوانترین

کچى سەر ڕوى ئەم زەمینە

ڕۆژێک گوێم لەدەنگت نەبێت

دڵم یەک پارچە برینە

گۆران دوکانى[/size]

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

2

وه‌ڵام: توخوا مەگرى!

ده‌ست خۆش جوانه‌

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

3 (دەستکاری کراوە: Jaw Zard 2011-06-25 07:27:12)

وه‌ڵام: توخوا مەگرى!

توخوا مەگرى ئەى جوانترین

کچى سەر ڕوى ئەم زەمینە

ڕۆژێک گوێم لەدەنگت نەبێت

دڵم یەک پارچە برینە

هۆزانڤان هەستێکی سەیری بۆ دەربرینی ناخی خۆی

دەستی تۆ و نووسەریش بەردەوام بێ..!!

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

4

وه‌ڵام: توخوا مەگرى!

ئی چبکه‌م به‌ ده‌ست خۆم نیه‌ گریانم دێت:D
زۆر جوان بو بژیت گیان ....

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

5

وه‌ڵام: توخوا مەگرى!

supas bo payamakantan

http://smn21.com/up/uploads/jpg/fb559108c8.jpg

6

وه‌ڵام: توخوا مەگرى!

نانا ناكريم بي دةكةنم؟
دةست خوش زورجوانبو

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

7

وه‌ڵام: توخوا مەگرى!

توخوا مەگرى

والله‌ی وه‌بڵێی وه‌ نه‌ڵێی ئه‌من هه‌ر ئه‌گریم ئینجا پێویست ناكا خۆت ماندوو بكه‌ی:|:|

ده‌ست خۆش بژیت