بابه‌ت: تكایه كه‌س تاوانبار مه‌كه‌ن، من خۆم ئه‌م كاره ده‌كه‌م
[size=16]ئاشکرابوونی په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی ده‌بێت هۆی خۆ خنکاندنی گه‌نجێکی 17 ساڵه
.
کوڕێکی حه‌ڤده ساڵی له یه‌کێک له گونده نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر(قوشتةبة)، دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچێکدا لێ ئاشکرا ده‌بێت، له لایه‌ن باوک و برایه‌کی خۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێدانێکی زۆر ده‌بێته‌وه و دواتریش بۆ سوکایه‌تی سه‌ری ده‌تاشن و پێی ده‌ڵێن بڕۆ به‌ر مه‌ڕی!
ئه‌ویش ئه‌وه‌ی پێ ته‌حه‌مول ناکرێ و ده‌چێته مزگه‌وتی گونده‌که‌یان و به په‌تێک خۆی هه‌ڵده‌واسێت و کۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
پێش ئه‌وه‌ی خۆشی بخنکێنێ له به خه‌ڵووز ( ره‌ژوو) له سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌که ده‌نووسێ ( تکایه که‌س تاوان بار مه‌که‌ن، که‌س تاوانبار مه‌که‌ن. به‌خۆم ئه‌و کاره‌ده‌که‌م، گه‌رده‌نی هه‌موتان ئازادبی)
ئه‌م ڕووداوه 19-6-2011 روویداوه، ئه‌و وێنه‌یه ده‌ستوخه‌تی ئه‌و گه‌نجه قوربانییه‌یه، پێش خۆ خنکاندنی. له که‌سێکی نزیکی ڕووداوه‌که‌وه دراوه بهمن
ئاخۆ باو ك و برا و كه‌س و كاری ئه‌و كوڕه چ وه‌ڵامێكیان بۆ خودا و خه‌ڵك هه‌بێ ؟!![/size]
فه‌یس بووك
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم