بابه‌ت: خــودایــه بۆچــی مـــن؟!!!
[size=16]ئاڕ-توراش) پاڵه‌وانه‌یی ئه‌فسانه‌یی تێنس کاتێک له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ری دڵ بوو، به‌هۆی لێدانی ده‌رزی پیسبوو به خوێن ، توشی نه‌خۆشی ئایدز بوو ، لایه‌نگران و هانده‌رانی ئاڕتور له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه نامه‌ی هاوخه‌می و دڵسۆزیان بۆ ئه‌نارد..
یه‌کێک له عاشقانی ئارتوش له نامه‌که‌ی خۆێدا نوسیبووی : ئـاخر بۆچی خودا تۆی هه‌ڵبژارد بۆ توشبوون به‌م جۆره نه‌خۆشیه ترسناکه ؟؟
ئاڕ-توراش له وه‌ڵامــی ئه‌م نامه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه نوسی:-
له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا زیاتر له په‌نجا ملیۆن منداڵ حه‌زی به یاری کردنی تێنس هه‌یه وه ده‌ست به فێربونی ئه‌که‌ن.
.
نزیکه‌ی پێنج ملیۆن له‌وانه به باشی فێری یاری تێنس ئه‌بن.
.
له نێوان ئه‌م پێنج ملیۆنه‌دا نزیکه‌ی پێنج سه‌دهه‌زار که‌س تێنس به شێوازێکی پیشه‌یی فێر ئه‌بێت
وه له‌وانه‌یه په‌نجاهه‌زار که‌س له پێشبڕکێکاندا به‌ژداری بکه‌ن.
پێنج هه‌زار که‌س ئه‌چێته پێشبركێی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ،
.
په‌نجا که‌س ڕێگه‌یان پێئه‌درێت به‌ژداری له پێشبرکێی نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا بکه‌ن..
.
چوار که‌س ئه‌گه‌نه پێشبرکێی نیوه‌ی کۆتایی،
.
دوو که‌س ئه‌گه‌نه پێشبرکێی یاری کۆتایی تێنس..
.
کاتێک که من کاسی جیهانی تێنسم به ده‌سته‌وه گرت، پرسیارم له خودا نه‌کرد " خوایه بۆچی من ئه‌م کاسه‌م برده‌وه؟؟
""
بۆیه ئه‌مرۆش که به‌و شێوازه ئازار ئه‌چێژم ، دیسانه‌وه ڕێگا به خۆم نایه له خودا بپرسم ، خودایه بۆچی من توشی ئه‌م نه‌خۆشیه بووم؟؟!!![/size]