1

بابه‌ت: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك:مرۆڤ ده‌یان هێنده‌ی گڕكانه‌كان سی ئۆ تو به‌رهه‌م دێنێت

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك: مرۆڤ ده‌یان هێنده‌ی گڕكانه‌كان سی ئۆ تو به‌رهه‌م دێنێت 
هه‌ولێر 19 حوزه‌یران / یۆنیۆ (PNA) – لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ریخستووه‌, ئه‌و رێژه‌یه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن "سی ئۆ تو" ساڵانه‌ له‌ گڕكانه‌كان ده‌رده‌چێت زۆر كه‌متره‌ له‌و رێژه‌یه‌ی به‌هۆی چالاكیه‌كانی مرۆڤه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

ماڵپه‌ری لایف ساینسی ئه‌مه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ند زانایه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌ "مرۆڤ له‌ماوه‌ی 3-5 رۆژ هێنده‌ی ساڵێكی هه‌موو گڕكانه‌كانی سه‌ر زه‌وی, دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن "سی ئۆ تو" به‌رهه‌م دێنێت.


هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ تیرانس جیرلاتسی توێژه‌ر رایگه‌یاندووه‌, له‌ ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوودا هاتووه‌ ته‌قینه‌وه‌ گڕكانییه‌كان ساڵانه‌ له‌ نێوان (0,13-0,44)ملیار تۆنی مه‌تری "سی ئۆ تو" به‌رهه‌م دێنێت, به‌ڵام ته‌نها له‌ساڵی 2010 چالاكیه‌كانی مرۆڤ 35 ملیار تۆن دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنیان به‌رهه‌م هێناوه‌.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند, له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ساڵانه‌ چالاكیه‌ جۆراوجۆره‌كانی مرۆڤ ده‌یان هێنده‌ی گڕكانه‌كان دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ئارِاسته‌ی به‌رگی گازی ده‌كه‌ن.


شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی چالاكیه‌ جۆراو جۆره‌كانی مرۆڤ له‌ ئێستادا رێژه‌ی ئه‌و گازه‌ له‌ به‌رگی گازیدا له‌ به‌رزبونه‌وه‌ دایه‌و ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش چه‌ندین گرفتی ژینگه‌یی دروست كردوه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

ر. م.

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

2

وه‌ڵام: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك:مرۆڤ ده‌یان هێنده‌ی گڕكانه‌كان سی ئۆ تو به‌رهه‌م دێنێت

ده‌ست خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

3

وه‌ڵام: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك:مرۆڤ ده‌یان هێنده‌ی گڕكانه‌كان سی ئۆ تو به‌رهه‌م دێنێت

سوباس

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]