بابه‌ت: ئادابی سوێندخواردن له ئیسلامدا
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگار، دروود و ڕه‌حمه‌ت له پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله‌علیه وسلم) و هه‌روه‌ها له ئال و یارانی.
جۆر‌و حوکمی سوێند:
1- سوێندی سه‌ر زاری و بێئیراده: وه‌ک و ئه‌وه‌ی که خه‌لک راهاتون و ده‌ڵێن وه‌ڵا نابێت، یان به‌خوا ناخۆم ، یان به‌رێوه‌ڵا..... ئه‌مه هیچ حوکمێکی له‌سه‌ر نیه.
2- سوێند به‌درۆ: وه‌ک ئه‌وه‌ی که که‌سێک سوێند به‌درۆ ده‌خوات وه‌ک که‌سێک شتێکی کردووه به‌ڵام کاتی لێپرسینه‌وه‌ی سوێند ده‌خوات که نه‌ی کردوه ، ئه‌مه‌یان موسوڵمانی له‌سه‌ر تاوان بار ده‌بێت .
3- سوێندی دامه‌زراو: وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک سوێندێک( که له‌ناخی دڵه‌وه دێت) ده‌خوات له‌سه‌ر شتێک له‌داهاتودا نای کات یان ده‌ڵێت ده‌یکه‌م به‌ڵام دوایی سوێنده‌که‌ی ده‌که‌وێت، ئه‌مه‌یان ده‌بێت که‌فاره‌تی بدات . که فهراتهکهشی جێبه‌جی کردنی یه‌کێک له‌مانه‌یه.
_ خواردنی 10 هه‌ژار ببه‌خشێت ژه‌مێکی مام ناوه‌ندی که خۆی له‌ماڵه‌وه ده‌یخوات.
_ یان پۆشاکی 10 که‌س بدات.
_ یان کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکات.
_ یان 3 ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ک به‌ڕۆژوو بێت.
عن ابن عمر: ان رسول الله ادرک عمر بن الخطاب وهو یسیر فی رکب یحلف بابیه فقال: ( الا ان الله ینهاکم ان تحلفوا بابائکم ، ومن کان حالفا ، فلیحلف بالله او لیصمت). رواه البخاری
واته: عه‌بدوڵڵای کوری عومه‌ر( خوا لێیان ڕازی بی) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به حه‌زره‌تی عومه‌ر گه‌یشت که لهکاروانێکدا بوو. سوێندی به‌سه‌ری باوکی خوارد، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی ئاگادار بن ، خوای گه‌وره به‌رهه‌ڵستی ئه‌وه‌ی لێکردون که سوێند به‌سه‌ری باوکتان بخۆن ،هه‌رکه‌سێک ویستی سوێند بخوات ، با( به‌خوا) بیخوات ، یان هه‌ر بێده‌نگ بێت.
ئه‌م فه‌رموده‌یه نه‌هی له سوێند خواردن به غه‌یری خوای گه‌وره ده‌کات. وه‌کو سوێند خواردن به‌سه‌ری باوک و گیان و خاک و چاوی فلان که‌س و..... ئه‌و جۆره شتانه . ئه‌مه‌ش له‌فه‌رموده‌ی تری سه‌حیحدا هاتوه که سوێند خواردن به‌غه‌یری خوا به شیرکی بچوک حسێبه. گوناحی گه‌وره‌یه به‌ڵام خاوه‌نه‌که‌ی له ئیسلام و میلله‌ته‌که‌ی ناباته ده‌ره‌وه.
هه‌ر له‌م فه‌رموده‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت هه‌ر که‌س سوێند ده‌خوات با به‌خوا سوێند بخوات یان باهه‌ر بێده‌نگ بێت.
ئیبن حه‌جه‌ری ئه‌سقه‌لانی ده‌فه‌رموێت: هۆی یاساغکردنی سویند به‌غه‌یری خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی سوویندهکه ده‌خوات ، سوێند پێ خوراوه‌که به مه‌زن و خاوه‌ن شان و شکۆ زانیوه ، ئه‌م مه‌زنی و گه‌وره‌ییه هی خوای گه‌وره‌یه به‌لام زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که سوێند خواردن به‌ناو و سیفه‌ته‌کانی خوای گه‌وره ره‌وایه.
ئه‌م هه‌یبه‌ته‌ی له‌م فه‌رموده‌یه‌دا هه‌یه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و سوێندانهدا نییه که خواوه‌ندی کار به‌جێ خۆی سوێند به به‌دیهێنراوه‌کانی خۆی ده‌خوات ، وه‌کو ئه‌ستێره‌و هه‌نجیر و زه‌یتون و پێنوس و ..... چونکه ئه‌مانه تایبه‌تن به‌خوای گه‌وره خۆیه‌وه خواش ویستی له‌سه‌ر هه‌رچی بێت به‌جێهێنراو و کارپێکراوه. ئه‌مه بۆ که‌س نابێته به‌ڵگه‌ی ره‌وابوونی سوێند خواردن به غه‌یری خوا..
سویند خواردن به غه‌یری خوای گه‌وره نه وه‌فا پێکردنی له‌سه‌ره نه کهفارهتێشی ده‌درێت واته: ( پێوه پابه‌ند بونی فه‌رز نیه) چونکه ئه‌مه تاوانه تاوانیش رێزی نییه، به‌ڵکوو تۆبه‌ی لێده‌کرێت که‌داوای ڵیخۆشبون له‌خواو پاشیمان بونه‌وه لێی و نه‌گه‌رانه‌وه بۆسه‌ری جارێکی تر .
ئه‌مه‌ش مانای وانییه که ئه‌بێت له ئاستیا سه‌ردابخات و تیپه‌ریت به‌ڵکوو ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه‌م رێبازه‌ی به‌م جۆره بۆ رون کردوینه‌ته‌وه که هه‌رکه‌سێک سویندی خوارد و وتی به لات و عوزا، با بڵێ( لا اله الا الله). بوخاری
که‌وابوو ئه‌م فه‌رموده‌یه به جوانی ئه‌وامان بۆ ڕون ده‌کاته‌وه که که‌فاره‌تی ئه‌م سووینده نه پاره‌وه خۆراک دانه ، نه رؤژو گرتنه. به‌ڵکوو نویکردنه‌وه‌ی یه‌کتاناسی خوای گه‌وره‌یه .
مێژوی زێرینی هاوه‌ڵانیش زۆر فه‌رموده‌ی به نرخی ئه‌و به‌رێزانه‌ی له‌م رێسایه‌دا تۆمار کردوه لهکهسیانهوه نه‌بیستراوه سوێندێکی به غه‌یری خوا خواردبیت تا ئه‌و ساته‌ی ئیمامی عومه‌ر ده‌فه‌رمویت: سوێند به‌خوا (جل جلاله) له‌پاش بیستنی ئه‌م فه‌رموده‌یه سویندم به غه‌یری خوا نه‌خواردوه، (ابن عباس و ابن مسعود و ابن عمر) - خوا لێیان رازیبیت- زۆریان پێخۆشبووه که سویند بخۆن و بکه‌وێت وه‌ک له‌وه‌ی سوێند به غه‌یری خوا بخۆن.
( ابن مسعو)د ده‌فه‌رموویت: به درۆوه سویند به‌خوا بخۆم زۆرم لا خۆشتره وه‌ک له‌وه‌ی به‌راستی سویند به‌غه‌یری خوا بخۆم .
ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رموده پیرۆزه‌دا وه‌رده‌گیریت:
1- نه‌هی لهسوێندخواردن به‌سه‌ری باوان و هه‌ر شتێکی تری غه‌یری خوای په‌روه‌ردگار .
2 - سویندخواردن ته‌نها به‌خوا ره‌وایه .
3 - ئیسلام هه‌رده‌م هه‌وڵی پوکانه‌وه‌ی باو و نه‌ریتی جاهیلانه ئه‌دات.
4 - ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که نا‌توانیت زۆر له‌که‌س بکه‌یت سوێند نه‌خوات موسوڵمان بۆی ره‌وا نییه سویند به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و جوبره‌ئیل و که‌عبه و خه‌لیفه‌کان بخوات ، چونکه سویند خواردن هه‌ر جۆرێک بێت و به هه‌رچییه‌ک بێت بیجگه له‌خوا له ئیسلام دا به‌ره‌وه نه‌زانراوه.
وه‌رگیراوه