بابه‌ت: ئه‌مه‌وێت منداڵه‌کانم بکوژم
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كچه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه نووساون‌و ئێش‌و ئازارێكی زۆر ده‌كێشن،پیاوێكی هیندی داوا ده‌كات، ڕێگه‌ی پێبدرێت كچه‌كانی بكوژێت.
(سه‌باو فه‌ره‌ح شه‌كیل) ته‌مه‌نیان (15) پانزده ساڵه‌و به‌ڕه‌گه‌ز هیندین، ئه‌و دوو كچه دووانه‌یه‌كی پێكه‌وه‌نووساون‌و خوێنبه‌رو خوێنهێنه‌ره‌كانی ناو جه‌سته‌یان‌و گورچیله‌كانیان یه‌كێكه‌و جیابوونه‌وه‌یان زۆر مه‌حاڵ‌و مه‌ترسیداره،به‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌و دوو كچه ئێش‌و ئازارێكی زۆر ده‌كێشن. لای خۆیه‌وه، (محه‌مه‌د شه‌كیل)...باوكی ئه‌و دوو كچه ڕایگه‌یاندووه، داوای له‌حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ڕێگه‌ی پێبده‌ن كچه‌كانی بكوژێت،چونكه وه‌ك خۆی باسی كردووه، كچه‌كانی ئازار ده‌كێشن‌و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ باری ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپبوون ده‌ڕوات‌و خه‌ریكه توانای قسه‌كردنیش له‌ده‌ستده‌ده‌ن، بۆیه مردنیان زۆر له‌و حاڵه‌ی ئێستایان به‌باشتر ده‌زانێت.
شه‌كیلی ئاشكرایكردووه، ئه‌و هه‌فتانه‌ی كاره‌كه‌ی ته‌نها (65) شه‌ست‌و پێنج یورۆیه‌و هه‌شت سه‌رخێزانیشن، بۆیه توانای ئه‌وه‌ی نییه كچه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات‌و وه‌ك پێویست هاوكاریان بكات، هه‌ربۆیه داوایكردووه، ڕێگه‌ی پێبدرێت كچه‌كانی بكوژێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده ئێش‌و ئازار نه‌كێشن.
وەر گیراوە
ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت
ئیدی نازانم..
چۆن سنگ ئه‌نێت به عیشقه‌وه !!!