بابه‌ت: ژاپۆن خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهان دروست ده‌كات
ژاپۆن خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهان دروست ده‌كات
(PNA) – توێژه‌ر و پسپۆرانی بواری زانستی كۆمپیوته‌ر له‌ژاپۆن له‌تازه‌ترین به‌رهه‌مهێناندا، خێراترین كۆمپیوته‌ری جیهانیان دروست ده‌كات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوی ئه‌و كۆمپیوته‌ره K Computerـه‌و كاری دروستكردنی له لایه‌ن كۆمپانیایی فوجیستۆ و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی و زانستی و فیزیایی و كیمیایی RIKEN دروستكراوه.
ئه‌و كۆمپێوتهره له‌كاری ژماردن 3 به‌رانبه‌ر له كۆمپیوته‌ره ركابه‌ره هاوشێوه‌كانی خۆی خێراتر ئه‌نجام ده‌داو به وته‌ی دروستكهرانیشی، ئه‌و كۆمپیوته‌ره له تواناییدایه 8.162 كادر یلیون ژماردن له ماوه‌ی چركه‌یه‌دا ئه‌نجام بدات.
كۆمپانیایی فۆجیستۆ و ریكن له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاند، K Computer كۆمپیوته‌ر به‌و خێراییه توانی پله‌ی یه‌كه‌م له رێژبهندی ئه‌و 500 كۆمپیوته‌ره خێرایه‌ی كه‌وا له جیهاندا هه‌ن به ناوی خۆی تۆمار بكات.
له 2004 ـه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ئه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌مه كۆمپیوته‌رێكی ژاپۆنی نازناوی خێراترین كۆمیتوتهری جیهان به‌ده‌ست بێنێت كه نیشانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای پێشكه‌وتووی ئه‌و وڵاته پیشان ده‌دات.
له 2002 تا 2004 كۆمپیوته‌رێكی ژاپۆنی به‌رهه‌می كۆمپانیایی NEC خێراترین كۆمیتوتهری جیهان بوو. ئه‌و كۆمپیوته‌ره توانای لێكدانه‌وه ژمێریاری زۆر قورس و ئاڵۆزی پێوست به كه‌شناسی و رێگه‌گرتن له رووداوه سروشتی وپزیشكییهكان هه‌یه.
هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و كۆمپیوته‌ره له 2010 دا كۆكراونه‌ته‌وه و له 68 هه‌زارو 544 (CPU) پێكهاتووه و تا 2012 به ته‌واوی كاری دروستكردنه‌كه‌ی به‌كۆتا دێ.
[/center]