بابه‌ت: شه‌ش په‌ندی زۆر جوان
شه‌ش په‌ندی زۆر جوان
ئاماده‌كردنی
*بیلال گیان*
*BILAL2*
*26-6-2011*
*هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید*
*گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بووی هه‌موو كه‌س كه‌سته
زۆر هه‌یه ته‌نها دنیای مه‌به‌سته
هه‌ژاری صابر لای خوا به‌ڕێزه
نه‌ك ئه‌و زه‌نگینه‌ی به دنیا مه‌سته
*ئه‌گه‌ر ههژاربووی خه‌ڵك لێت بێزاره
چاكه‌ت باس ناكه‌ن له‌لایان عاره
به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر مژده‌ت پێ ده‌دات
زۆربه‌ی به‌هه‌شتی چینی هه‌ژاره
*ڕه‌وشتت جوان بێ و لێی به‌رده‌وام بی
پیشه‌ت ڕاستی بێ و خاوه‌ن ئیمان بی
ئه‌مانه‌ش هه‌مووی فه‌زڵی خودایه
سپڵه ده‌رنه‌چی ئه‌بێ پێزان بی
*برامان برای كیسه‌مان جیایی
گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بووی خۆت لێ نه‌بێ بایی
خوا باوه‌ڕداری كردووه به‌برا
له‌گه‌ڵ براكه‌ت سۆز و وه‌فایی
*بۆ یه‌كێ بمره ئه‌ویش بۆت بمرێ
چاكه له‌به‌رخوا ڕێزت لێ بگرێ
له‌كاتی خۆشی و ناخۆشی ڕۆژگار
به‌ته‌نگته‌وه بێ هه‌رچی پێی بكرێ
*ئه‌گه‌ر به‌ماڵی به‌مام و خاڵی
ئه‌گه‌ر بێ ماڵی لای خه‌ڵكی تاڵی
كاتێ پاره‌ت بوو هه‌موو كه‌س كه‌سته
به‌ڵام قوڕ به‌سه‌ر بۆ گیرفان خاڵی
تێبینی *بیلال گیان* BILAL2
له‌كتێبی له پهندهكان په‌ند وه‌رگره چاپی شه‌شه‌م وه‌رمگرتووه