بابه‌ت: نیمار لوتبه‌رز و بێ ڕه‌وشته و بۆ ڕیاڵ مه‌درید گونجاوه
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی جه‌نگی پێش وه‌خته‌ی ڕاگه‌یاند (( نیمار لوتبه‌رز و بێ ڕه‌وشته و بۆ ڕیاڵ مه‌درید گونجاوه .)):-
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی نزیک له یانه‌ی به‌رشلۆنه له ڕاپۆرتێکدا له یه‌ک کاتدا هێرشی کرده سه‌ر نیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ڕکابه‌رییان .. سپۆرت له‌و ڕاپۆرته‌دا نوسیویه‌تی مه‌حاڵه نیمار گونجاو بیت ...بۆ به‌رشلۆنه چونکه خوڕه‌وشتی باش نیه و لوتبه‌رزه و سه‌یر ڕه‌فتار ده‌کات به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌یه که بۆ ڕیاڵ مه‌درید شیاوه .
سپۆرت نیماری پاڵه‌وانی جامی لیڤهرتادۆسی به یاریزانێکی ئاست به‌رز ناوبردووه به‌ڵام دووپاتی کردۆته‌وه له‌گه‌ڵ شێوه‌ی کاری گواردیۆلا ناگونجێت له‌به‌ر ئه‌و ڕه‌وشتانه‌ی بۆیه خه‌یاڵه بگوازرێته‌وه بۆ کاتا‌لۆنیا چونکه به‌رشلۆنه جێگای یاریزانی به ڕه‌وشت و له‌سه‌رخۆیه وه‌کو چاڤی و ئینیێستا و مێسی . له به‌رامبه‌ردا ئامۆژگاری ئه‌و یاریزانه‌ی کردووه په‌یوه‌ندی بکات به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید که یاریزانی هاوشێوه‌ی خۆی لێیه .
سةرجاوة\\\\ فيس بوك
مـانـای وایـه چـاوه‌ڕێـم بـزانـم تـۆ کـه‌ی بـیـرم ئـه‌کـه‌یـت !!
ئه‌وه‌ش خۆم له فیس خه‌سوو