بابه‌ت: بمبه‌ن بۆ حوجره بافێربم قورئان
بمبه‌ن بۆ حوجره بافێربم قورئان
ئاماده‌كردنی
*بیلال گیان*
*BILAL2*
*26-6-2011*
*هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید*
وه‌رن ئازیزان با فێربین قورئان
هه‌وڵی بۆ بده‌ین به دڵ و به‌گیان
بۆ هه‌رپیتێكی ده خێر و ئیحسان
بۆمان ئه‌نوسێ خودای میهره‌بان
قورئان ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردێكه
ساڕێژی زامی هه‌موو فه‌ردێكه
ئه‌وانه‌ی كه‌وا هاوڕێی قورئانن
بێگومان دۆستی خوای میهره‌بانن
دایكی به‌ڕێزم توخوا بابه‌گیان
بمبه‌ن بۆ حوجره بافێربم قورئان
ته‌نها قورئانه ڕێگام پیشان دات
له‌ڕۆژی دواییش تكام بۆ ده‌كات
قورئان له خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار
هه‌وڵ ده‌دا دۆستی خۆی بكا ڕزگار
بێگومان خودا دڵی ناشكێنێ
هه‌رچی داواكات بۆی به‌جێ دێنێ
تێبینی *بیلال گیان* BILAL2
له‌كتێبی له په‌نده‌كان په‌ند وه‌رگره چاپی شه‌شه‌م وه‌رمگرتووه