بابهت: بوخچە هەواڵ
دووكان: لە كەش و هەوایەكی گەشتیاریدا لە كەپرەكانی قەشقۆڵی و لەكێبڕكێیەكی خەست و ئاڵۆزاوی پڕ موشاحەناتدا ساحێبی بەلەمەكان لەسەر گواستنەوەی زۆرترین گەشتیار، دەیكەن بە شەڕە چەقۆیەك مەگەر نەخۆشخانە بزانێ چەند نووكە چەقۆیان پێوەبوو!!
پیرەمەگرون: لە گفتوگۆیەكی مەدەنی و دیموكراسیانەدا لەنێوان سێ گەنج لە بەرامبەر گەنجێكی دیكەدا موناقەشە گەرم دەبێ و بەناچارای واز لە كۆمەڵگەی مەدەنی دێنن و پاش لێدان و حەسیرمەیانێكی باش سەری ئەو گەنجە پاك پاك دەتاشن!!
سلێمانی: لەبەردەم باخی گشتیدا دووكەسی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر سەرنووسەری گۆڤاری (كلیل) زۆری ئەكوتن و هەوڵی فڕاندنی دەدەن، ئیتر تا ئێستا، تومەز وایانزانیوە كلیلی قاسەیە!
دارەتوو: مامۆستایەكی بنەڕەتی لە دارەتوو لەكاتی توڕەبووندا پێڵاوەكانی بەرز دەكاتەوە و بە قوتابیەكان دەڵێت: پێڵاو ئەخەمە دەمتانەوە!! ئیحتیمالە 6 مانگیش بۆیاخی نەكردبێ!!
كەركوك: موشرفێك لە پەروەردەی كەركووك پرسیاری تاقیكردنەوەكانی لەبیردەچێ! ناچار گەڕایەوە بۆ ماڵەوەو دوای سەعاتێك بەڕاكردن و هەناسە بڕكێ پرسیارەكانی هێنایەوە! ڕەنگە لەڕێگادا لەفەیەك فەلافڵیشی خواردبێ!
پردێ: بەمامۆستایەكی وانەی هونەریان گوتبوو: وێنەیەكی شێخ مەحموودی حەفید دروست بكە، گوتبووی: شێخ مەحموود كێیە؟ كە پێیان گوتبوو: سەركردەیەكی مێژوویی گەلی كوردبووە، گوتبوویی: ناهەقم مەگرن من لەكەركوك ژیاوم نایناسم!!