بابه‌ت: كاتی یارییه‌كی عێراق وسوریا دیاریكرا و هاتنه‌ژووره‌وه به خۆراییه
كاتی یارییه‌كی عێراق و سوریا دیاری كرا و هاتنه‌ژووره‌وه به خۆراییه
(PNA) - یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به فه‌ره‌می كاتی به‌رێوه‌چوونی یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و سوریای ده‌ستنیشان كرد.
له‌مباریه‌وه عه‌بدولخالق مه‌سعود جێگری یه‌كه‌می یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی: رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 7ی ئێواره له یاریگه‌ی شه‌هید فرانسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر به‌رێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هانده‌ران له‌م یارییه ئاماده بێت برِیارمان داوه یارییه‌كه هاتنه‌ژووره‌وه‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر به خۆرایی بێت و هیوادارین له‌م یارییه ژماره‌یه‌كی زۆر له جه‌ماوه‌ر ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی یانه‌ی هه‌ولێر بكه‌ن له‌م یارییه.
[/center]