1

بابه‌ت: تــاوانــی دڵ پــیــســی . . .

http://www.kurdupload.com/images/mEn1z1309265468/73610124511_159059917492547_395209_3350031_n.jpg

دڵ پیسی یه‌كێكه‌ له‌‌و تا‌وانانه‌ی, كه‌ ئینسان به‌هۆیه‌‌وه‌ تووشی غه‌زه‌بی خودا‌و دۆزه‌خ ده‌بێ‌ ‌وه‌ شیرازه‌ی ژیانیشی له‌نێو خێزان‌و كۆمه‌ڵ تێك ده‌دا ‌وه‌ له‌نا‌و هه‌ر خێزانێكیش دڵ پیسی هه‌بوو ئه‌‌وه‌ ژیانیان تاریك دادێ‌‌و ده‌بێ‌ به‌ شه‌‌وه‌زه‌نگ‌و نائومێدی‌و بێ‌ متمانه‌یی.

كه‌‌واته‌ دڵ پیسی حاڵه‌تێكی ده‌روونیه‌‌و له‌ بێ‌ متمانه‌یی په‌یدا ده‌بێ‌‌و ‌وه‌ له‌‌و كه‌سانه‌شدا ده‌رده‌كه‌‌وێ‌, كه‌ گرێیه‌كی ده‌ر‌و‌ونییان له‌نێو دڵدا هه‌یه‌ كه‌ پڕه‌ له‌ رق‌و كینه‌‌و چاره‌سه‌ریشی زۆر زه‌حمه‌ته‌ به‌تایبه‌ت له‌نا‌و دڵی ئه‌‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خوێنده‌‌وارن..

به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری كه‌سه‌ خوێنده‌‌واره‌كان به‌ گه‌شبینی ده‌ڕواننه‌ ژیان ئه‌‌وان ئه‌گه‌ر چرای ژیان كزیش كه‌ن نای كوژێننه‌‌وه‌, خۆشه‌‌ویستان له‌ ڕۆژگارێكی ‌وه‌كو ئه‌مڕۆ زۆرجار خێزان به‌هۆی دڵپیسی به‌ره‌‌و هه‌ڵدێر‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌‌وه‌ ده‌چێ‌.

دڵپیسیش له‌نا‌و ژیانی ژن‌و مێردا كاره‌ساتێكی زۆر گه‌‌وره‌یه‌ چونكه‌ ئه‌‌وان ها‌وبه‌شی ژیانی یه‌كترن, ئه‌مه‌ش له‌ دڵی ئه‌‌و كه‌سانه‌دایه‌, كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌سك‌و كورت بیر ده‌كه‌نه‌‌وه‌ ئاستی دینداری‌و ڕۆشنبیری‌و بیركردنه‌‌وه‌یان له‌ گه‌‌وره‌یی گوناهی ئه‌م تا‌وانه‌ گه‌‌وره‌یه‌ له‌ ئاستێكی زۆر نزم دایه‌.

دڵپیسی گومانێكه‌ له‌نێو ناخی ئه‌‌و ئینسانانه‌ ده‌ڕوێ‌‌و چه‌كه‌ره‌ ده‌كا, كه‌ ‌وای لێده‌كات هه‌میشه‌ ئه‌‌و ئینسانه‌ له‌نا‌و خه‌یاڵێك یان ‌واقیعێكی بێ‌ بنه‌ما‌و بێ‌ متمانه‌یدا بژیه‌ت, كه‌‌واته‌ پێویسته‌ ئینسان به‌دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێت‌و ‌واز له‌ هه‌موو خه‌یاڵ‌و گومانێكی خراپ بێنێ‌.

خوای گه‌‌وره‌ش له‌ قوڕئاندا ده‌فه‌رمووێ‌: ( إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ), ‌واته‌ زۆر خۆتان له‌ گومانی خراپ له‌ دڵپیسی بردن به‌ به‌ یه‌كتر به‌دوور بگرن چونكه‌ هه‌ندێك له‌‌و گومانه‌ خراپانه‌ مایه‌ی گوناهو تا‌وانه‌.

به‌خۆڕایش نیه‌ كه‌ ده‌ڵێن دڵپیسی ژیانی ژن‌و مێرد تێكده‌دات‌و هه‌ڵی ده‌‌وه‌شێنێته‌‌وه‌‌و خۆشه‌‌ویستی ناهێڵێ‌‌و ژیانیش ده‌كات به‌ دۆزه‌خ, كه‌ ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ توند‌وتیژی خێزانی, چونكه‌ دڵپیسی‌و ده‌ر‌و‌و‌ون نه‌خۆشی‌و گومان خراپی ها‌وسه‌ران‌و برا‌و با‌وك هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ ڕوودانی زۆربه‌ی ڕوودا‌وه‌ ناخۆش‌و كاره‌ساته‌ گه‌‌وره‌كان.

چه‌ندان ئافره‌ت له‌داخی دڵپیسی برا‌و با‌وك‌و مێردی مردنی هه‌ڵبژاردووه‌ جا به‌ خۆسوتاندنبێ‌ یان خنكاندن, زۆرجار له‌سه‌ر شتی به‌سیت كه‌ به‌هۆی دڵپیسی یه‌‌وه‌ در‌وست بووه‌ ژیانی كچێك یان ژنێك له‌نێو چووه‌, پیا‌وی دڵپیس گیاكه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌‌و سه‌ره‌تانی گیان‌و ژیانی ئافره‌تیشه‌.

زۆرجاریش كه‌سانی دڵپیس خۆیان ڕابردوویه‌كی چاكیان نیه‌ یان ڕوودا‌وی خراپ‌و نابه‌جێی زۆریان بینیوه‌ بۆیه‌ له‌ژیانی ها‌وسه‌رگیریاندا گومانی خراپیان بۆ در‌وست ده‌بێ‌ ئه‌مه‌ش ‌واده‌كات كه‌سه‌كه‌ دڵپیس ده‌ربچێ‌.

ئه‌مه‌ش له‌نێو زۆرێك له‌ پیا‌وانی كورده‌‌واریدا په‌نگی خواردۆته‌‌وه‌‌و ژیانی خێزانیان لێڵ‌و ناشیرین‌و تاریك كردووه‌, یان دڵپیسه‌كان ژیانی چه‌ندان كچ‌و ژنانیان له‌‌و زیندانه‌ بێ‌ به‌زه‌ییانه‌ی كه‌ كه‌س نازانێ‌ كه‌ی ئازاد ده‌كرێن دیل‌و به‌ند كردووه‌.

گه‌ر سه‌یری دیارده‌كانی خۆكوشتن‌و سوتاندنی زۆربه‌ی ئافره‌ته‌كان بكه‌ین به‌شی هه‌ره‌زۆری هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌‌وه‌ بۆ دڵپیسی پیا‌وان‌و هه‌ڵسوكه‌‌وتی توند‌و تیژیان له‌ به‌رانبه‌ریاندا, دڵپیسی بۆخۆی نه‌خۆشی‌و ده‌ردێكی كوشنده‌یه‌ هه‌رچی شته‌ جوانه‌كانی ڕۆح‌و ناخی مرۆڤه‌ له‌نا‌ویان ده‌با‌و ده‌یان كوژێت.

ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌ستَكی بێزاركه‌ر در‌وست ده‌كات جا ئه‌گه‌ر پیا‌و یان ژن هه‌یبوو ئه‌مش ده‌بێته‌ هۆی نه‌هێشتنی ئارامی‌و ئاسووده‌یی له‌لایه‌ن كه‌سی به‌رامبه‌ر, خودی دڵپیسه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ناخۆش ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.

پێشم ‌وایه‌ له‌ ئه‌نجامی دڵپیسی خیانه‌تی ها‌وسه‌رگیریش در‌وست ده‌بێ‌ بۆیه‌ بۆ ئه‌‌وه‌ی له‌ خیانه‌تی ها‌وسه‌رگیری به‌دووربین‌و پارێزرا‌وبین با له‌ نه‌خۆشی دڵپیسی به‌دووربین, دڵپیسی جۆری زۆره‌ جاری ‌وا هه‌یه‌ داك‌و با‌و هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ كچه‌كه‌ی یان برا له‌ خوشكه‌كه‌ی یان پیا‌و له‌ خێزانه‌كه‌ی یان به‌پێچه‌‌وانه‌‌وه‌.

دڵپیسی له‌ ڕۆژگارێكی ‌وه‌كو ئه‌مڕۆدا ‌وه‌كو ڤایرۆسێكی كوشنده‌ له‌نا‌و به‌شێك له‌ ها‌وسه‌ران به‌دی ده‌كرێ‌‌و هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێكیشه‌, خۆشه‌‌ویستان خێزان به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵه‌ هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نا‌و خێزان به‌دی بكرێ‌ ئه‌‌وه‌ پر‌وشك ده‌ها‌وێ‌‌و سه‌رده‌كێشێ‌ بۆ كۆمه‌ڵگاش.

زۆر له‌ ها‌وسه‌ران ڕاده‌ی دڵپیسیان ده‌گاته‌ ئاستێك هیچ خۆشه‌‌ویستی‌و متمانه‌یه‌ك له‌نێوانیاندا نامێنێ‌, پیا‌وی دڵپیسی ‌وا هه‌یه‌, كه‌ چۆته‌ده‌ر له‌ماڵ ده‌رگای له‌سه‌ر ژنه‌كه‌ی داخستووه‌ تاخۆی نه‌هاتۆته‌‌وه‌ نه‌یتوانیوه‌ ده‌رگاكه‌ له‌خۆی بكاته‌‌وه‌.

بۆئه‌‌وه‌ی ها‌وسه‌ران به‌ ئارامی‌و ئاسووده‌یی بژین ده‌بێ‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك دڵپاك‌و ڕاستگۆبن‌و گومانی باش به‌یه‌ك به‌رن تا خوای گه‌‌وره‌ش خۆشی‌و شادی بخاته‌ به‌ینیانه‌‌وه‌‌و به‌ره‌كه‌تیش ببارێنێ‌ به‌سه‌ریاندا‌و له‌ناخۆشی‌و ئاژا‌وه‌‌و دوبه‌ره‌كی دووربن‌و ژیانێكی باشیان پێ‌ ببه‌خشێ‌.

دڵپیسی ده‌ردێكه‌ هه‌ر له‌كۆنه‌‌وه‌ بۆ ئێستا‌و بۆ داهاتووش هه‌ربووه‌‌و هه‌ر ده‌شبێ‌, كه‌سی دڵپیس ناتوانێ‌ ‌وا به‌ئاسان ‌واز له‌‌و كرداره‌ی بێنێ‌ چونكه‌ خوی پێوه‌ ده‌گرێ‌, به‌زۆریش ئه‌م كرداره‌ له‌نێوان دوو خۆشه‌‌ویست ڕووده‌دات ‌وه‌كو نێوان ها‌وسه‌ران.

چونكه‌ ئینسان قه‌ت ئاماده‌نیه‌ دڵپیسی له‌ كه‌سێك بكات خۆشی نه‌‌وێت یان ڕقی لێیه‌تی, بۆیه‌ باشترین چاره‌سه‌ر بۆ نه‌مانی ئه‌‌و ده‌رده‌ له‌به‌ینی خۆشه‌‌ویستان هه‌تا له‌به‌ینی هه‌نوو كه‌سێك ته‌نها ڕاستگۆییه‌, ( النجات فی الصدق).

له‌ڕووی شه‌رعیشه‌‌وه‌ شتێكی هه‌ڵه‌‌و نابه‌جێیه‌ پیا‌و هه‌موو هه‌ڵسیوكه‌‌وتێكی ئافره‌ت به‌خراپه‌ شی بكه‌نه‌‌وه‌‌و‌و لێكی بده‌نه‌‌وه‌ ئه‌مه‌ ‌واده‌كات ئافره‌ته‌كان هه‌میشه‌ دڵ‌و ده‌ر‌ونیان له‌ ترس‌و دڵه‌را‌وكێ‌ دابن‌و دڵ‌و ده‌ر‌ونیان نا ئارام بێت.

خۆشه‌‌ویستان با هه‌موو لایه‌ك ‌وریابین به‌ ئاگابین, كه‌ زۆرجار دڵپیسی له‌ سنور ده‌رچووه‌‌و ماڵ ‌وێرانی به‌د‌وای خۆیدا هێنا‌وه‌, ئینسانی دڵپیسیس له‌ هیچ شتێك دڵنیا نیه‌‌و هیچ كاتێكیش دڵ‌و ده‌ر‌و‌ونی ئاسووده‌ نیه‌.

هه‌رچه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا پیا‌وێكی دڵپیس, كه‌ چه‌ند مانگێك بوو ژیانی ها‌وسه‌ریه‌تیان له‌گه‌ڵ خێزانی پێكه‌‌وه‌ نابوو خێزانه‌كه‌شی ئافره‌تێكی دیندار‌و خواناس‌و داپۆشرا‌و مامۆستای قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیش بوو ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌‌وه‌ی نوكه‌یه‌كی نه‌ناسرا‌وی بۆ هاتووه‌ دڵی لێ‌ پیس كردووه‌‌و هه‌رچه‌ند ئافره‌ته‌كه‌ هه‌زار سوێند‌و قوڕئان ده‌خوا, كه‌ هه‌ر ‌وه‌ڵامی ئه‌‌و نوكه‌ نه‌ناسرا‌وه‌شی نه‌دا‌وه‌ته‌‌وه‌.

به‌ڵام ها‌وسه‌ره‌كه‌ی هه‌ر بڕ‌وای پێ نه‌كرد‌و‌وه‌‌و به‌ خیانه‌تێكی گه‌‌وره‌ش بۆی حیساب كرد‌و‌وه‌‌و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌م دڵپیسیه‌ له‌ سنور ده‌‌وچو‌وه‌‌و به‌لێك جیابوونه‌‌وه‌‌و به‌ ته‌ڵاق كۆتایی پێ‌ هاتووه‌.

كه‌‌واته‌ دڵپیسی نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونیه‌‌و ئه‌‌و كه‌سانه‌ش كه‌ گیرۆده‌ی بوونه‌ به‌ دڵ‌و ده‌روونه‌‌وه‌ هیلاكن, هه‌ر‌وه‌ك چۆن ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی كێشه‌‌و گیر‌و گرفتی خێزانی به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رچا‌وه‌ی توند‌وتیژی خێزانیش, كه‌ خێزان به‌ره‌‌و ڕووخان ده‌بات.

ئه‌م دڵپیسیه‌ گه‌ر ته‌نها یه‌ك ئه‌ندامی خێزانیش بگرێته‌‌وه‌ ئه‌‌وه‌ ژیانی هه‌موو خێزانه‌كه‌ تێك ده‌دا, كه‌ كه‌سی دڵ پیسیش هه‌میشه‌ هه‌ر لایه‌نی خراپه‌كاری ده‌گرێته‌ به‌ر، بیر له‌ شته‌ باشه‌كان ناكاته‌وه‌.

به‌راستی كه‌سێك كه‌سێكی خۆش بوێ‌ به‌ مانا راسته‌قینه‌كه‌ی قه‌ت دڵی لێ‌ پیس ناكاو به‌ دڵێكی پاكه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، هه‌تا له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ریشدا یه‌كێك هاته‌ لای‌و هه‌واڵی دل پیسی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ خێزانه‌كه‌ی پێ‌ راگه‌یاند، كه‌ منداڵێكی ره‌ش پێستیان په‌یدا بووه‌، له‌ وڵامدا پێی فه‌رموو: ئیشی جه‌نابت چیه‌؟ كابرا گوتی: شوانی وشترانم، فه‌رموی: وشتره‌كان ره‌نگیان چۆنه‌؟ گوتی: به‌زۆری سوورن، فه‌رموی: ئایا هیچ بێچویان نه‌بووه‌، كه‌ ره‌نگیان سوور نه‌بێ‌، گوتی: به‌ڵی، فه‌رموی بۆ وایه‌؟ گوتی: ده‌گونجێ‌ وه‌كو داپیره‌و باپیره‌ی خۆیان بن، فه‌رموی ئه‌مه‌ش هه‌ر وایه‌، كابرا قه‌ناعه‌تی بۆ دروست بوو، گومانه‌كه‌ی ڕه‌ویه‌وه‌.

بۆیه‌ ئومێد ده‌كه‌م خوای گه‌وره‌ دڵه‌كانی ئێمه‌ش به‌ره‌و باشه‌ به‌رێت‌و له‌سه‌ر پاكیه‌وه‌ دڵه‌كانمان رووناك بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه‌ ئاسووده‌ بین‌و لانه‌ی خێزان‌و خۆشه‌ویستیمان لێك نه‌ترازێ‌‌و كه‌لێن نه‌كه‌وێته‌ ناومانه‌وه‌.


س:ڕێگای ڕاستی

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

2

وه‌ڵام: تــاوانــی دڵ پــیــســی . . .

dast xosh
namtani hamu bxenmawa balam zani mabastt chya la babataka
dast xosh 2 bara
sarkawto bet

3

وه‌ڵام: تــاوانــی دڵ پــیــســی . . .

DellYaar نووسی:

dast xosh
namtani hamu bxenmawa balam zani mabastt chya la babataka
dast xosh 2 bara
sarkawto bet

دڵی یار ، هه‌رچه‌نده‌ بابه‌ته‌که‌ دوورودڕێژ بوو به‌س وام هه‌ست کرد که‌ سودی ده‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌یان هه‌بێت ، چونکه‌ دڵپیسی ده‌ردێکی کوشنده‌یه‌ و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی جیهان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.

ده‌ستی تۆش خۆش بێت هه‌ر بژیت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !

4

وه‌ڵام: تــاوانــی دڵ پــیــســی . . .

dast xosh bet
wala amn naznam dl pes nema balam xera dakam agar kasakm xosh bwet
awsh 7aqi xoma wa bzanm
sarkawto bet

5

وه‌ڵام: تــاوانــی دڵ پــیــســی . . .

dll pesse kareke qezawan w nashaistaya dast xosh bo am babata pr manaea

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

6

وه‌ڵام: تــاوانــی دڵ پــیــســی . . .

خوا توشی که‌س نه‌کات به‌راستی خێزان هه‌لده‌وه‌شێنێته‌وه‌

ده‌ست خۆش

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

7

وه‌ڵام: تــاوانــی دڵ پــیــســی . . .

سوپاس ئه‌زیزانم ، ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت.

ده‌توانی گوێ له هه‌موو‌ قورئانی پیرۆز بگریت به‌ ته‌فسیری کوردی له‌ یوتوب فـــــه‌رمــوو


کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .

مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !