بابه‌ت: ای پسته‌ی تۆ خنده زده بر حدیث قند!حافزى شيرازى
حافزی شیرازی
ئـه‌ی ئه‌وه‌ی لێوی خونچه‌ت پێکه‌نینی دێ به قه‌ند
تامــه‌زرۆم، تۆ بی خودا، تاکه شه‌کرێکت به چه‌ند؟
کــــاتێ که له‌علی لێوی، به زه‌رده قه‌ند بزه‌ی بێ
ئـــــــــــــــهی پسته پێمه‌که‌نه، توخوا مه‌نێوه گۆبه‌ند!
بازاڕی رۆژ گــــــــهرم بوو، ئه‌م شهمبهژنه له کوێیه
تاکـــــــــــوو بۆ ئاوری ڕووی گیانم بکه‌م به ئه‌سپه‌ند
تووبا له بــــــــــــــــــــهر به‌ژنی تۆ ناوێرێ خۆ بنوێنێ
با زۆری له‌سه‌ر نه‌ڕۆم، چهنهوهڕیی هــــــــهتاچهند!
گه‌ر گه‌ره‌کته هه‌ڵنه‌ستێ له چاوی تۆ چه‌می خوێن
دڵ خۆش مه‌که، به گفتی گراوی شۆخی دڵبه‌ند!
له شێواویی حاڵی من، کێ هه‌یه ئاگـــــــــــادار بێ
ئه‌وه‌ی جارێک نه‌بووبێ گیرۆده‌ی داوی که‌مه‌ند؟
ئهگـــــــــــــــهر دهمخهڵهتێنی یا نـــه تانه‌م لێده‌ده‌ی
بڕۆ، باوه‌ڕناهێنین قه‌ت بـــــــه شێخی خــۆ په‌سه‌ند
حافز! که ته‌رکی غه‌مزه‌و کریشمه‌ی تورکان ناکه‌ی
جێگات ده‌زانی کوێیه؟ یا خوارهزمه یان خوجه‌ند!
وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ. هێرش
سه‌ردێڕی فارسیی غه‌زه‌له‌که ئاوایه:
ای پسته‌ی تۆ خنده زده بر حدیث قند!
مشتاقم، از برای خدا یک شکر به چند؟
[/center]