بابهت: پەنجەرەكانتان پاك بكەنەوە.....!!!!
[size=25]پەنجەرەكانتان پاك بكەنەوە......!
ژنو پیاوێك تازە لە خانووە نوێ یەكەیاندا نیشتەجێ ببوون، لە بەیانی یەكەم ڕۆژیاندا لەو خانووەدا، هەردووكیان لە نزیك پەنجەرەی چێشتخانەكەیانەوە دانیشتن بۆ بەرچایی. ژنەكە چاوی بە ژنی دراوسێ كەیان كەوت جل هەڵدەخات. بە هاوسەرەكەی گووت: تەماشاكە ئازیزم، دراوسێكەمان جلەكانی پاك نەشۆریوە! وا پێدەچیًت نەزانێت چۆن جلو بەرگ بشۆرێت، یاخود تایتێكی باشی بۆ شۆرینی جلەكانی بەكار نەهێناوە! هاوسەرەكەی بەسەر سوڕمانەوە تەماشایەكی پەنجەرەكەی كردو هیچی نەگووت. ژنەكە وا ڕاهاتبوو كە هەموو جارێك كە ژنە دراوسێكەی دەبینی جل هەڵدەخات، هەمان توانجی دووبارە دەكردەوە. بەڵام دوای مانگێك، سەری سوڕما كاتێك جلو بەرگەكانی دراوسێكەی بە پاكو خاویًَنی بە تەنافەكەیانەوە بینی! بەسەر سوڕمانەوە بە هاوسەرەكەی گووت: باشە لە دوایدا فێری جل شۆرین بوو! هاوسەرەكەی لە وەڵامدا گوتی: ئازیزەكەم ئەم بەیانییە زوو هەڵسامو شوشەی ئەو پەنجەرەیەم پاككردەوە كە بەڕێزت لێوەی دەڕوانیت!! (ناتەواوییەكانی خۆت چارەسەر بكە، پێش ئەوەی ڕەخنە لە ناتەواوییەكانی خەڵكی بگریت)!
وهرگیراو...[/size]
کــهسـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک دهرێـژم
شـــهو تــــا بـــهیــــان نـهـێـنـیـهکــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا دهنـێــژم
ئــــهوهنـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاودهمـی ئــاسـمــان بــهڵام مــانـگـم هــهر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]