بابه‌ت: مـــوعـــجــیــزهی ئـــاو لـــه قــورئـــانـــدا ..
له‌رێی ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه، له‌وه ڕاده‌مێنین، كه چۆن خوای گه‌وره سوڕی ئاو ده‌جوڵێنێت و له‌پێناویدا چی ده‌سته‌به‌ركردووه، سه‌رسوڕهێن ئه‌وه‌یه، كه قورئانی پیرۆز زۆر به وردیی باسی له‌م ڕاستییانه كردووه....قورئانی پیرۆز به‌شێوازێكی زانستییانه، له هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه دواوه، كه به سوڕی ئاو‌و بارانبارینه‌وه په‌یوه‌ستن، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ نوێترین دۆزینه‌وه زانستییه‌كاندا یه‌كده‌گرێته‌وه، با به‌وردی له‌م وێنه‌یه‌و له‌م ئایه‌ته پیرۆزانه ڕابمێنین، كه باس له هه‌موو به‌شێك له به‌شه‌كانی سوڕی ئاو ده‌كه‌ن:
1- خۆر بزوێنه‌ری سوڕی ئاوه. خودا ده فه رموێت: (وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا) [النبأ: 13]،(چرایه كی پرشنگدارمان بۆ فه راههمهیناون)، خۆره ، كه گه رمی و ڕووناكی پێویست بڵاو ده كاته وه، كه بۆ به‌هه‌ڵمبوونی ئاو‌و پێكهێنانی هه‌وره‌كان پێویستن.
2- با،دووه‌مین بزوێنه‌ری سوڕی ئاوه. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ) [الحجر: 223- ئه و ئاوه ی، كه له هه وره كانه وه داده بارێت بۆ سه‌دان ساڵ له ناو زه وی‌دا ده‌مێنێته وه بێ ئه وه ی خراپ ببێت ، ئه‌گه ر هه رچ كه سێكی تر له ئێمه ئه و ئاوه بۆ ماوه ی چه‌ند ڕۆژ ێكی كه‌م كۆ بكا ته وه، ئه‌وا خراپ ده‌بێت و تێكده‌چێت ، خوای گه‌وره ده‌فه رموێت: (وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ)
3-پاش به هه‌ڵمبوونی، ئاو له ئاسماندا چڕ ده‌بێته‌وه له شێوه‌ی ههورداو با ڕۆڵی پیتێنه‌ری ئه‌و هه‌ورانه ده‌بینێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ). (ئیمه بای پیتێنهرمان ناردووه).
4-قورئانی پیرۆز باسی له هه‌وره به‌رزو كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان كردووه، كه ئه‌م هه‌ورانه له بارانی به‌خووڕ و به‌فرو سه‌رما به‌رپرسن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُزْجِي سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُ ثُمَّ يَجْعَلُهُ رُكَامًا فَتَرَى الْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَالِهِ وَيُنَزِّلُ مِنَ السَّمَاءِ مِنْ جِبَالٍ فِيهَا مِنْ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ وَيَصْرِفُهُ عَنْ مَنْ يَشَاءُ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِ يَذْهَبُ بِالْأَبْصَارِ) [النور: 43]. (ئایا نابینن، كه بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌كان به ئاسماندا ده‌بات دوایی به‌یه‌كه‌وه پهیوهستیاندهكات،ئه و‌سا كه ڵه كه یان ده كات له سه ر یه ك، ئینجا ده بینیت له توێی ئه و هه ورانه وه كه وه ك و كێ‌و وان، باران و ته رزهده بارێت، جا له سوودی ئه و بارانه به هه ركه س خوا بیه وێت خێر‌و به ره كه ت ده به خشیت، هه ر كه سیش، كه بیه وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه (هه وره بروسكه كان ئه وه نده به هێزن خه ریكه بریسكه كه یان بینایی چاوان ده بات) .ئه‌م ئایه‌تانه له ئایه‌ته‌كانی موعجیزه زانستییهكانن، كه زانیاریی وردیان ده‌رباره‌ی ئه‌ندازه‌ی پێكهاتنی هه‌وره‌كان و ته‌رزه‌و سه‌رما تێدایه.
5- ئه و ئا وه ی، كه دێته خواره‌وه بهزیادهناچێت، به‌ڵكو له ژێر زه وی‌دا كۆدهكرێتهوهو خهزندهكرێت، پاشان به‌شێوه‌ی كانیاوی شیرین دێته ده‌ره‌وه، به‌مشێوه‌یه‌ش ژیان به‌رده‌وامده‌بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَلَكَهُ يَنَابِيعَ فِي الْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِ زَرْعًا مُخْتَلِفًا أَلْوَانُهُ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَاهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُ حُطَامًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ) [الزمر: 21].(ئایا نه‌تبینیوه و سه‌رنجت نه‌داوه، كه هه‌ر خوا له ئا سمانه وه باران دهبارینیت ، له وه و دوا له ناو ناحی زه وی‌دا كۆیده كاته وه، پاشان به شێوه ی كارێزوكانی دهریدههێنیت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه كشتوكاڵی هه مه جۆر‌و هه مه ڕه نگ ده ڕوێنێت، ئینجا ده بینیت ووشكدهبێت وزه رد هه ڵده گه ڕێت، پاشان ده یخا ت و ورد‌و خاشیدهكات، جا به ڕاستی ئا له وشتانه دا یاده وه ری ویاد خستنه وه هه یه بۆكه سا نی ژیر‌و هۆشمه ند).سه‌رنجبده‌ن، ئه‌گه‌ر سهوزايی و كشتوكاڵ نه‌گۆڕێت بۆ ڕه‌نگی زه‌ردو وشك نه‌بێت و نه‌بێته چیلكهو چه‌وێڵ، ئه‌گه‌ر هه‌ر بهسهوزیی بمایه‌ته‌وه، ئه‌وا سوڕی ڕووه‌ك تازه نهدهبووهوهو نه‌مانده‌توانی سوود له‌و چیلكهو چهوێڵه وه‌ربگرین، كه له هه‌زاران ساڵه دهگۆرڕێت بۆ پترۆل!!!!.
6- زاناكان ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌م پڕۆسانه به‌پێی كۆمه‌ڵه یاسایه كی فیزیاوی وزۆر ڕێكخراو‌و نه گۆڕ ده بێت. خوا ده فه رمویت (وَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ) [المؤمنون: 18].( هه‌ر ئێمه له ئاسمانهوهبهگوێرهی ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو بارانمان باراندووه و ئینجا له ناخی زه وی‌دا جێگیرمان كردووه، بێگومان ئیمه به چه ندهها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه ووشكبكهین) بڕوانه وشه‌ی(بِقَدَرٍ)،كه مه‌به‌ست لێی ڕێكخستنه.
7- گرنگنترین به شی سوڕی ئاو، ئه‌وه‌یه ، كه له ناوچه‌یه‌كدا ڕووده‌دات پێی دهگو ترێت ڕێژگه (ئه و شوێنه‌ی ڕووباره‌كان لێوه‌ی ده‌ڕژێنه ده‌ریا كانه‌وه). قورئان ده‌فه‌رمووێت: (وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَحْجُورًا) [الفرقان: 53]، ]، ئه‌گه‌ر ڕووباره‌كان نه‌ڕژێنه ده‌ریاكانه وه، ئه‌وا ده‌ریاكان وشكدهبن ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ، له ده‌ریای (ئارال)دا ڕوویدا، كه دوو ڕووباری تێدهرژا، به‌ڵام به هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی مرۆڤه‌وه، ڕێڕه‌وی ڕووبارهكانیان گۆڕی، ئه‌و كاته ده‌ریاكه وشكبوو.
8- زاناكان ده‌ڵێن،كه شاخه‌كان رۆڵێكی زیندوویان له بارانبارین وپێكهاتنی هه ورو پاكژ كردنه‌وه‌ی ئاودا هه‌یه. خودای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُمْ مَاءً فُرَاتًا) [المرسلات: 27]. (هه‌روه‌ها له سه ر گۆی زه‌وی كێوی لوتكه بڵندمان دامه‌زراندووه و ئاوی سازگارمان پێشكهشكردوون بۆ خواردنه‌وه)له‌م ئایه ته دا په یوه ندییه كی ئاشكرا له نێوان شاخه‌كان و ئاوی شیریندا هه‌یه.ئازیزانم ئه‌م ئایه‌تانه، له سهردهمیكدا نێرراونهته خواره‌وه، خه‌ڵكانێك هه‌بوون باوه‌ڕیان وابووه، كه‌چه‌ند خوایه‌ك بۆ بارانبارین ، بۆ هه‌وره‌گرمه هه‌یه‌و خوایه‌ك بۆ هه‌وره بروسكه هه‌یه‌و پێیهگوترێت زیۆس هتد....له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌كی زانستی نه‌بوو.ئه‌م ئایه‌تانه 1400 ساڵ به‌ر له ئیستا نێرراونهتهخوارهوهو تیایاندا باسێكی ته‌واوی سوڕی ئاو كراوه، كه ته‌نها كه‌متر له 100 ساڵه ئه‌م ڕاستییانه له‌لایه‌ن ڕۆژئاواییهكانهوه زانراون! ئایا ئه‌مه به ڵگه ی ئه‌وه نییه، كه قورئان په‌رتووكی خودای تاك و ته‌نهایه ؟
وه‌رگیراو..[/size]
کــه‌سـێـک نـیـه بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره
شـــه وانــه هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]