1

بابه‌ت: دادگــــایـــــكـــــردنی مێــــــســــــی.

[center]http://www.kurdupload.com/images/XPuLJRu1309341424/xxxxxxxx.jpg[/center]

كات: دیاری نه‌كراوه‌
شوێن: هۆڵی دانیشتنه‌كانی دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای - هۆڵه‌ندا


دادوه‌ر: زانیاریه‌كانت به‌ڕیز مێسی.
مێسی: لیۆنێل ئه‌نده‌ریاس مێسی له‌ دایكبووی ڕۆزاریۆ له‌ 24 یۆنیۆی 1987


دادوه‌ر: زۆرباشه‌ به‌ڕێز مێسی. تۆ ده‌ستگیركراوی به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی فساد له‌ یاریگانی ئیسپانیا و ئه‌وروپا ، دڕاندنی
تۆڕی گۆڵه‌كانی زۆربه‌ی یاریگاكانی ئه‌وروپا ، وه‌ تۆ هۆكاری سه‌ره‌كی به‌ توشبوونی سه‌دان كه‌س له‌هانده‌رانی تیپه‌كانی تر به‌ نه‌خۆشی
ده‌روونی و نفسی كه‌ به‌چه‌ند ساڵی تریش چاك نابنه‌وه‌ ، وه‌ بویته‌ هۆی شكاندنی پشتی سه‌دان یاریزنی به‌رگری ، ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌
؟
مێسی: به‌ڵێ جه‌نابی دادوه‌ر ددان به‌ هه‌موو شتێك دائه‌نێم


دادوه‌ر: زیاتر باسی ئه‌م تاوانانه‌مان بۆ بكه‌..
مێسی: یه‌كه‌م یاریم له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م له‌ 16 نۆڤه‌مبه‌ری 2003 بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی پۆرتۆ به‌بۆنه‌ی
كردنه‌وه‌ی یاریگا نوێیه‌كه‌ی پۆرتۆ كه‌ ئه‌وكات ته‌مه‌نم 16 ساڵ و 145 رۆژ بوو ، وه‌ یه‌كه‌م یاری فه‌رمیشم له‌
16 ئۆكتۆبه‌ری 2004 بوو به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆڵ ، له‌وكاته‌وه‌ تا ئێستا 269 یاریم كردووه‌ 180 گۆڵیشم تۆماركردووه‌.


دادوه‌ر: ئه‌ی چی ده‌باره‌ی نازناوه‌كان؟
مێسی: 3 جامی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، 5 نازاناوی خولی ئیسپانی ، 4 نازناوی سوپه‌ری ئیسپانی
یه‌ك جاریش جامی جیهانی یانه‌كان و یه‌ك جاریش سوپه‌ری ئه‌وروپی ، یه‌ك نازناوی جامی جیهانی لاوان له‌گه‌ڵ
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ 2005 له‌گه‌ڵ نازناوی باشترین یاریزان و گۆڵكار ، له‌گه‌ڵ مێدالیای زێڕی ئۆله‌مپیادی
په‌كین 2008 ، دوو جار نازناوی باشترین یاریزانی جیهان له‌ ساڵانی 2009 و 2010 وه‌ مرشحیش كراوم بۆ 2011
بۆ سێیه‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك.

دادوه‌ر: به‌ڕێز مێسی له‌و تاوانانه‌ی كه‌ كردووته‌ هه‌ندێ هاوبه‌شیش هه‌بووه‌
ده‌توانی ناوی هه‌ندێكمان پێبڵێی.

دادوه‌ر: تاوانبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ بانگ بكه‌ن...


دادوه‌ر: زانیاریه‌كانت؟
شاڤی: شاڤی هێرناندز ، 31 ساڵ ته‌مه‌نمه‌ له‌هه‌مان یانه‌كه‌ی مێسی یاری ده‌كه‌م.


دادوه‌ر: تۆ تاوانباری كراوی به‌ یارمه‌تیدانی ئه‌م تاوانباره‌ ، ڕاسته‌؟
شاڤی: له‌هه‌ندێكیان به‌ڵێ به‌لام گه‌وره‌م له‌ پاسه‌كه‌ی گۆڵی دووه‌می مانیۆ ئه‌م كوڕه‌ معجزیه‌ هه‌ستا به‌
كارێكی مستحیل به‌ ته‌نیا كه‌ كه‌س یارمه‌تی نه‌دا.

(Zumbido Fuerte en la audiencia)
( هههههه له‌ نێوان ئامه‌ده‌بوانی هۆڵه‌كه‌ )

دادوه‌ر: بـــــــــێـــــــــــــــــــده‌نــــــــــــــــــگــــــــــــــــــــــی

دادوه‌ر: ئه‌ی چیت كردووه‌ له‌ مجالی له‌ كلاسیكۆ ؟
مێسی ( به‌گریانه‌وه‌ ):  10 گۆڵم كردووه‌ تاكو ئێستا انشاءالله‌ هی زیاتریش ئه‌كه‌م..

دادوه‌ر: ئه‌ی تۆ گۆڵی به‌سه‌ری ده‌كه‌ی وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ گۆڵی به‌ پێ ده‌كه‌ی؟
مێسى: ئه‌مه‌ زۆر ڕوونادا گه‌وره‌م.

دادوه‌ر: ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا به‌رگری له‌ خۆت بكه‌یت؟
مێسی ( به‌ توڕه‌ییه‌وه‌): من بێزم نایه‌ به‌ سه‌ری گۆڵ بكه‌م چونكه‌ ئه‌و یاریه‌ی من
ئه‌نجامی ده‌ده‌م ناوی یاری تۆپی پێیه‌ نه‌ك تۆپی سه‌ر.

دادوه‌ر: ئێستاش ووته‌ی نوێنه‌رانی دادوه‌ران...

نوێنه‌ری دادوه‌ران: داوا ده‌كه‌م كه‌ تاوانه‌كانی سه‌ر تاوانباری گه‌وره‌ مێسی كه‌م بكرێته‌وه‌
چونكه‌ ئه‌م تاوانانه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌ گوایه‌ له‌ سنووری عقلی بشری تێپه‌ری كردووه‌..

دادوه‌ر: ئێستاش ووته‌ی ڕاوێژكاران وه‌رده‌گرین پێش ووریاری دادگا.

دادوه‌ر: ئێوه‌ ووته‌كانتان به‌ڕێزان

ڕاوێژكاری یه‌كه‌م ( كارلیس ڕیشاك): وام لێهاتووه‌ وێنه‌ له‌سه‌ر پشتی وه‌ره‌قه‌ بكه‌م تاكو
بچوك ببمه‌وه‌ و بێمه‌وه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ تا یاری له‌گه‌ڵ مێسی بكه‌م.

ڕاوێژكاری دووه‌م ( جوان گاسبارت): په‌یه‌وندی كردنی مێسی به‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی مندا
خاڵێكی گرنگ بوو بۆ من ، ئه‌و سیمبولێكه‌ بۆمن كه‌ تاكو له‌ ژیاندا مابم شانازی پێوه‌ ده‌كه‌م.


ڕاوێژكاری سێیه‌م(جوان لاپۆرتا): ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی یاریزانی بارسه‌ یاخود ده‌رچووی ئه‌كادیمای لاماسیا بیت ئه‌وا كوڕی من ،
أحمد الله هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی ئه‌م كوڕه‌ معجزیه‌م بینی ، مێسی باوه‌ڕ ناكرێـت..

ڕاوێژكاری چواره‌م ( دیه‌گۆ ئه‌رماندۆ ماڕادۆنا ): ئه‌و پێیه‌كی هه‌یه‌ وه‌كو موگناتیسه‌ تۆپی پێوه‌ئه‌نوسێت...

ڕاوێژكاری پێنجه‌م ( پیپ گواردیۆلا ): مێسی یاریزانێكه‌ وه‌سف ناكرێت وه‌ باشترین یاریزانه‌ كه‌ تاكو ئێستا بینیوه‌مه‌..

راوێژكاری شه‌شه‌م ( رۆنالدینهۆ ): شانازی ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ مێسی یاریم كردووه‌...



دادوه‌ر: پاش شیكردنه‌وه‌ دۆسیه‌كه‌ و  گوێگرتن له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ، دادگا بڕیاری دا مێسی :_

...................................

[size=24]( مێسی هه‌سته‌ له‌خه‌و هه‌موو گیانت ئاره‌قه‌یه‌ )[/size]

2

وه‌ڵام: دادگــــایـــــكـــــردنی مێــــــســــــی.

ههههههههه
شتيكى جوانه‌

[size=16]If at first you don't #succeed; call it #version 1.0 . #failure # [/size]

3

وه‌ڵام: دادگــــایـــــكـــــردنی مێــــــســــــی.

PLAN-B نووسی:

ههههههههه
شتيكى جوانه‌

thanks

4

وه‌ڵام: دادگــــایـــــكـــــردنی مێــــــســــــی.

مێسی هه‌سته‌ له‌خه‌و هه‌موو گیانت ئاره‌قه‌یه‌

وەی ترسام وتم تۆ بڵیت کورەنازدارەکەی بەرشە چیکردبیت وا دادگای دەکریت

دەستت خۆش ترسایین هههههههههههه

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

5

وه‌ڵام: دادگــــایـــــكـــــردنی مێــــــســــــی.

وەی ترسام وتم تۆ بڵیت کورەنازدارەکەی بەرشە چیکردبیت وا دادگای دەکریت

دەستت خۆش ترسایین هههههههههههه

هههههه نانا هیچ نه‌بووه‌ بێخه‌مبه‌

ئه‌ڵێی ناوه‌كه‌ت گۆڕیه‌وه‌ به‌خوا ناتناسمه‌وه‌..

6

وه‌ڵام: دادگــــایـــــكـــــردنی مێــــــســــــی.

رۆژەخان کرا بە سەنگین

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

7

وه‌ڵام: دادگــــایـــــكـــــردنی مێــــــســــــی.

big_smileبريا دوو سال سجن كرابا ئةو ماره زيويه
ئه وجا به رشه ده جوه بله دوو
ده ست خوش ماندونه بيت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]