بابه‌ت: حافزی شیرازی
حافزی شیرازی
ئه‌وه‌م قه‌ولێکی کــــــــۆنه و، فتوای پیری موغانه
که "مه‌ی حه‌رامه بۆ وه‌ی نه‌یبێ یاری گیانانه!"
بۆ ئه‌وه‌ی به‌رم کــــــــه‌وێ، قومێک له لێوی دڵدار
له‌مێژه نیشته‌جێ بووم، له‌سه‌ر سه‌کۆی مه‌یخانه
ڕه‌نگه له بیری چـــــــوو بێ، خزمه‌تی دێرینی من
ئه‌ی سروه‌ی‌سه‌حه‌ر بۆخۆت، بیریخه ئه‌وده‌ورانه
بیری باشبوونه‌وه‌ی تۆ، ئه‌ی دڵ له جێی دیکه‌یه
که نوسخه‌ی دوکتور ناچێ، بۆ ده‌ردی ئاشقانه!
به سه‌د هیوا ستاندی ئـــــــــــــه‌و دڵبه‌ره دڵی مه
بڵێی، ئه‌هد له بیرکـــاو، خوڵق و خووی مرۆیانه؟
به غونچه بێژه دڵته‌نگ مه‌به له کــــــــاری تێماو
کـــــــــــه یارمه‌تیده‌ری تۆ، ده‌می سروه‌ی به‌یانه!
له به‌رخۆمی داده‌دڕم، چبکه‌م له‌خـــه‌رقه‌ی ڕیا؟
بۆ ڕوح، هاوده‌میی دینسز، ده‌ردێکی زۆر گرانه!
داوێکی‌سه‌خته ــ مه‌گه‌ر یه‌زدان مه‌ده‌دکارم بێ،
ده‌نا، مرۆ ده‌رناچێ، کـــــــــــه ڕێوه‌به‌ر شه‌یتانه!
زێڕ و زێوی به زۆریی، با بۆ خـــــه‌ڵکی دیکه بێ
بۆ تۆ گه‌وهه‌ری زانست، سه‌رمایه‌ی دوو جیهانه!
که زێڕوزێو شک نابه‌ی، شوکرانه‌بێژ به "حافز"!
بس نییه هه‌ته خۆشوێژیی و سرشتی شاعیرانه!
وه‌رگێڕانه‌وه: س. چ هێرش
[/center]