1

بابه‌ت: جێم دێڵی

زۆرباش ده‌زانم تۆش به‌جێم دێڵی
تۆش سه‌رخۆش ده‌بی و
وه‌ک باده‌یه‌کی بۆش به‌جێم دێڵی

تۆش به‌جێم دێڵی
وه‌ک چۆن سه‌وزایی باخ به‌جێ دێڵێ
تۆش به‌جێم دێڵی

تۆش به‌جێم دێڵی
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
چۆن وشه‌ی تادار زار به‌جێ دێڵێ
تۆش به‌جێم دێڵی

ئه‌گه‌ر ده‌زانی ئه‌مجاره‌
بڕیاره‌که‌ت دوا بڕیاره‌
ناونیشانی خۆت بگۆڕه‌
جێ پێیه‌کانمان بسڕه‌وه‌
له‌ ژێر ئاسمانی ئه‌م شاره‌
ئه‌وسا خوات له‌گه‌ڵ
چۆن ئه‌سپێکی خورت سوار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه‌
چۆن وشه‌ی تادار زار به‌جێ دێڵێ
وام به‌جێ بێڵه‌

عبدالله‌ په‌شێو

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: جێم دێڵی

dast xosh

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]

3

وه‌ڵام: جێم دێڵی

جوانه جوانه ده ست خوش هةربزيت

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: جێم دێڵی

ده ست خؤش