بابه‌ت: چیرۆكی گه‌نجێك
[size=24]چیرۆكی گه‌نجێك تا چوار سال دوای مردنی له رێگای ئیمێلهكهیهوه وێنه‌ی خراپی بۆ ئهناردرا
به‌سه‌رهاتێكی راسته‌قینه‌یه له‌لایه‌ن شێخ محمد عرێفی یه‌و باس له‌م روداوه ده‌كات وده‌لێت رۆژێكیان گه‌نجێك په‌یوه‌ندی پێوه كردم له‌قسه‌كانی دیار بوو كه ده‌یه‌وێت بابه‌تێكی گرنگم بۆ باس بكات دواتر ئه‌و شته‌ی مه‌به‌ستی بوو بۆمی باس كرد كه به‌راستی ئه‌مه‌ی گوێم لێ‌بوو به موسیبه‌تێكی گه‌وره‌تر له‌مردنی ده‌زانم جا گه‌نجه‌كه بابه‌ته‌كه‌ی بۆ باس كردم وتی من هاورێیه‌كم هه‌بوو له‌پێگه‌یه‌كی خراپ دا هاوبه‌شی كردبوو له گه‌ل ئه‌م پێگه‌یه‌دا بۆ ماوه‌ی پێنچ سال به برێك پاره‌ی دیاریكراو كه به به‌رده‌وام له‌رێگای ئه‌م پێگه‌یه‌وه وێنه‌و گرته‌ی ڤیدیۆیی خراپی بۆ ره‌وانه بكریێت خوا په‌نامان بدات جا ئه‌و گه‌نجه هه‌ر كاتێك وێنه‌یه‌ك یان گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی بۆ بهاتبایه له‌رێگای پێگهكهوه یه‌كسه‌ر بۆ مۆبایله‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ده‌كرد دواتر به هاورێكانی پێشان ده‌دا دواتر هاورێكانی داوایان لێ‌كرد كه ئه‌وانیش حه‌ز ده‌كه‌ن هاوبه‌ش بن له‌م پێگه‌یه‌دا.. به‌لام ئه‌م گه‌نجه وتی پێویست ناكات ئێوه به‌و بره‌پاره‌یه هاوبه‌ش بن من له‌رێگای ئیمیلهكهی خۆمه‌وه بۆههمووتان ره‌وانه‌ی ده‌كه‌م یانی به شێوه‌یه‌كی وا رێكی خستبوو هه‌ركاتێك له رێگای پێگهكهوه ئیمیلێكی بۆ بهاتبایه ئه‌وا راسته‌وخۆ ئیمیلهكه ئه‌رۆیشت بۆ هاورێكانیشی جا هاورێكانی زۆر دلخۆش بون به كاره‌كه‌ی به‌لام ئه‌م گه‌نجه سالێك ته‌واو نه‌بوو له هاوبهشیهكهی قه‌ده‌ری خوا به رووداوی ئۆتۆمبێل گیانی له‌ده‌ست دا چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر وه‌فاتی دا تێپه‌ری هاورێیه‌كی ده‌لێت هه‌ر كاتێك ئیمیلهكهی خۆم بكردبوایهوه سه‌یرم ده‌كرد چه‌ند ئیمێلێك له‌لایه‌ن براده‌ره مردووهكهمهوه هاتووه به‌راستی زۆر توشی شۆك وسه‌رسامی هاتبووم وه له حاله‌تێكی نه‌فسی زۆر خراپ دا ئه‌ژیام جا له‌دلی خۆمدا ده‌موت له‌وانه‌یه ئه‌م ئیمێلانه كۆن بن ئێستا پێم ده‌گات ده‌لێت هه‌فتانه به‌م شێوه‌یه وێنه‌و گرته‌ی ڤیدێویی ناشه‌رعیم پێ ده‌گه‌یشت دواتر ده‌ستم كرد به‌گریان وپه‌شیمانی له‌و كارانه‌دا كه منیش هاوبه‌ش بومه وه زۆر هه‌ستم به‌شه‌رمه‌زاری ده‌كرد له‌به‌رامبه‌ر خوای میهره‌بان په‌نجه‌كانی خۆم ئه‌گه‌ست له داخا دوای ته‌وبه‌كردنم ئینجا بیرم له‌وه كرده‌وه ئه‌بێت شتێك بكه‌م ئه‌م كاره بوستێت ئه‌وه‌بو ئیمیلێكم بۆ ئه‌م پێگه‌یه ره‌وانه‌كرد كه وێنه‌كانی لێوه ئه‌هات پێم وتن كه‌ئه‌و گه‌نجه به‌م ناوه مردووه ده‌مه‌وێت حیسابه‌كه‌ی لای خۆتان رابگرن چیتر ئیمێلی بۆ نه‌نێرن دواتر ئیمێلێكیان بۆ ناردمه‌وه داوایان لێكردم كه ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی نهێنیمان پێبده ئه‌و كاته بۆت رائهگرین ئه‌ویش وتی به‌لام من نازانم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سه مردووه كه هاوبه‌ش بوو له‌گه‌ل ئێوه ئه‌وانیش وتیان له‌وانه‌یه راست نه‌كه‌یت له قسه‌كانت ئێمه ناتوانین حیسابه‌كه‌ی رابگرین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حیسابه‌كه‌ی زیاتر له چوار سالی ماوه.. تا ئه‌م چوار ساله ئێمه به‌رده‌وامده‌بین له‌ناردنی ئیمێل بۆی جا من ده‌پرسم ئێوه چ شتێك پێشبینی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م گه‌نجه له‌ناو گۆرهكهید ئایا ئێستا دلخۆشه به‌و وێنانه‌ی كه بۆی ده‌هات له‌رێگای ئیمیلهكهیهوه یان ئێستا په‌شیمانه له‌م كارانه‌ی كه‌كردویه‌تی؟! جا براو خۆشكی به‌رێزم بێننه به‌ر چاوتان كه چوار سال دوای مردنی ئه‌م گه‌نجه به‌به‌رده‌وامی گوناهی زیاد ئه‌بێت وسزای پێده‌خوات ئه‌مه ته‌نها به‌رهه‌می كاره‌كه‌ی خۆی ئه‌ی تاوانی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه توشی گوناه ده‌بێت؟! جا خوشكی به‌رێزم برای خۆشه‌ویستم ئامان له‌كاتی به‌كار هێنانی ئینته‌رنێت دا له‌و كاته‌یدا كه به ته‌نهای با ئاگامان له خۆمان بێت شه‌یتان فریومان نه‌دات نه‌وه‌ك خوا نه‌خواست سهرئهنجاممان وه‌ك ئه‌م گه‌نجه‌ی لێبێت ..له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سمان نازانێت كه‌ی مالئاوایی له‌م دونیایه‌دا ده‌كه‌ین[/size]
سةرجاوة//كروبى نويخوازانى كورد
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...
مــــــــــــادر