1

بابه‌ت: كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

له‌پێشهاتێكى نوێ و بۆیه‌كه‌م جاردا ژماره‌یه‌ك ووڵاتانى جیهان هۆشدارى
رِوودانى كاره‌ساتێكى سروشتیان داوه‌.

فه‌له‌كناسانى ژماره‌یه‌ك ووڵاتانى جیهان هۆشداریان داوه‌له‌ئه‌گه‌رى روودانى
كاره‌ساتێكى سروشتى كه‌تاكو ئێستا كاره‌ساتى له‌و شێوه‌یه‌رِووی نه‌داوه‌،
كه‌ئه‌ویش بریتییه‌له‌به‌ربوونه‌وه‌ى چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك به‌سه‌ر چه‌ند ووڵاتێكدا.

زانایانى بوارى ته‌كنۆلۆجیا له‌زانكۆى (ساوسهامبتۆن) له‌به‌ریتانیا له‌میانه‌ى
ئه‌نجامدانى لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به‌هۆى به‌رنامه‌یه‌كى كۆمپیوته‌رى
به‌ناوى (نیو ئیمپاكتۆر) ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌كه‌10 ووڵاتى جیهان
مه‌ترسى رِوودانى كاره‌ساتێكى سروشتیان له‌سه‌ره‌كه‌بریتیی
ه‌له‌به‌ربوونه‌وه‌ى چه‌ند هه‌ساره‌یه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانى ئه‌و ووڵاتانه‌و نانه‌وه‌ى كاره‌ساێكى مرۆیى گه‌وره‌.

له‌باره‌ى ناوى ئه‌و ووڵاتانه‌ى كه‌ئه‌گه‌رى هه‌یه‌به‌ر ئه‌و كاره‌ساته‌بكه‌ون،
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ ده‌ریخستووه‌كه‌هه‌ریه‌كه‌له‌ووڵاتانى (چین و هیندستان و ژاپۆن و ئه‌ندۆنۆسیا و فلیپین) له‌كیشوه‌رى ئاسیاو (به‌ریتانیا و ئیتاڵیا) له‌كیشوه‌رى ئه‌وروپاو (به‌رازیل)
له‌ئه‌مریكاى باشوور و (نێیجیریا) له‌كیشوه‌رى ئه‌فریقیا.

هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ران باسیان له‌وه‌ش كردووه‌،
كه‌ئه‌گه‌رى هه‌یه‌هه‌ریه‌كه‌له‌و ووڵاتانه‌ هه‌ساره‌یه‌كى لێبه‌رببێته‌وه‌و كاره‌ساتێكى گه‌وره‌به‌دواى خۆیدا بهێنێت.

به‌پێى بیرورِاى ئه‌و زانایانه‌بێت قه‌باره‌ى ئه‌و هه‌سارانه‌ى كه‌به‌رِێوه‌یه‌بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى له‌سه‌ر زه‌ویدا هێنده‌ى خانووێكى بچووكه‌و ئێستا (102) ملیۆن كیلۆمه‌تر له‌زه‌وییه‌وه‌دوورن
http://baxcha.info//uploads/images/_Baxcha.info_5877bb8fad.jpg

facebook

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

2

وه‌ڵام: كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

big_smileبريا ئيسرائيليش تيابا ده ست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

3

وه‌ڵام: كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

اممم، خوا نه‌بێت که‌س نازانێت:)

https://fbcdn-sphotos-e-a.akamaihd.net/hphotos-ak-frc3/1236149_697070383655617_1856657392_n.jpg
کــه‌سـێـک نـیـه‌ بـپـرسـێـت لـێـم مـن بـۆ کـێ فـرمـێـسک ده‌رێـژم
شـــه‌و تــــا بـــه‌یــــان نـهـێـنـیـه‌کــان لـــه‌ نـــاخـی دڵـمـا ده‌نـێــژم
ئــــه‌وه‌نـده‌ گـریــــام. گــریــــانـیـش بـــه‌ بـیـنـیـنـی مـــن بـێ زاره‌
شـــه وانــه‌ هــاوده‌مـی ئــاسـمــان بــه‌ڵام مــانـگـم هــه‌ر نـادیـاره‌
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=YatqPYkZQa4[/youtube]

4

وه‌ڵام: كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

من نازانم چ مه‌به‌ستێك له‌ پشته‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو هه‌واڵه‌ نادروست و ترسێنه‌رانه‌وه‌یه‌!
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ووتیان له‌ فڵان به‌روار ئاخر زه‌مانه‌، دوای ئه‌و ووتیان له‌ فڵان به‌روار عیسا پێغه‌مبه‌ر (علیه‌ سلام) دائه‌بزێته‌ سه‌ر زه‌وی.
ئێستاش ئه‌مه‌!!
به‌ڕاستی من متمانه‌م به‌م هه‌واڵانه‌ نه‌ماوه‌

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

5

وه‌ڵام: كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

راستە دنیا بەرەو پیش چوە بەڵام ئەوە تەنھا خوا بریاری لەسەر دەدات

دەست خۆش بۆ گەیاندنی ئەم ھەواڵە

[size=20]پەیجی سەرەکی من لە فەیسبووک[/size]

https://fbcdn-sphotos-d-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/68524_556438081067753_1312162519_n.jpg

ئینسان به‌رگه‌ی گولە ناگرێت

ئیدی نازانم..

چۆن سنگ ئه‌نێت به‌ عیشقه‌وه‌ !!!

6

وه‌ڵام: كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

ده‌سته‌كانت خۆش إنشاء لله‌ خوداده‌مان پارێزێت خوداده‌ زانێ چی ده‌بێت یان نا هه‌رخودا علم الغیبه‌ لاأله‌ألالله‌

7

وه‌ڵام: كاره‌ساتێكى سروشتى كاولكار به‌رِێوه‌یه‌

مادام ئەوانە ئاوا زیرەکن دەزانن ڕەقەمی پێڵاوی من چەندە:D:D

دەست خۆش بۆ بابەتەکەت

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .