1

بابه‌ت: جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست پێكردنی یارییه‌كانی

به‌ره‌بایانی سبه‌ی شه‌ممه‌ كاتژمێر 2:45ی به‌یانی له‌یاریگای ئه‌ستادسیودا دی لایلاتا به‌یاری نێوان هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و بۆلیڤیا یاری كردنه‌وه‌ی جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌لبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین میوانداری جامی كوپای ئه‌مه‌ریكای كردووه‌ به‌پێكاته‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌م جامه‌ خۆی ئاماده‌كردووه‌ و پالێوراوێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆبه‌ده‌ست هێنانی جامی كوپائه‌مه‌ریكا به‌ڵام ئه‌وه‌ش مان له‌یاد نه‌چیت هه‌ڵبژارده‌ی  سامبای به‌رازیل بێده‌نگ نابێت له‌م بتوڵه‌یه‌

گروپه‌كانی جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا

گروپی ( A   )

ئه‌رژه‌نتین ، بۆلیڤیا ، كۆسته‌ریكا ، كۆڵۆمبیا

گروپی ( B   )

، به‌رازیل ، پارگوای ، ئیكوادۆر ، فه‌نزیولا

گروپی  ( C  )

ئۆرگوای ، شیلی ، مه‌كسیك ، پیرۆ

یارییه‌كانی جه‌وله‌ی یه‌كه‌می گرووپه‌كه‌ان

یارییه‌كانی سبه‌ی شه‌ممه‌

ئه‌رژه‌نتین × بۆلیڤیا – كات 2:45ی به‌یانی

كۆڵۆمبیا × كۆسته‌ریكه‌ - كات 9:30ی شـه‌و

یارییه‌كانی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌

به‌رازیل × فه‌نزیولا – كات 10:00ی شـه‌و

پارگوای × ئیكوادۆر – كات 12:30ی شه‌و

رۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌م یارییه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

ئۆرگوای × پیرۆ – كات 1:15ی شه‌و

رۆژی سێ شه‌ممه‌ش ئه‌م یارییه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت

شیلی × مه‌كسیك كاتژمێر 2:45ی به‌یانی

نیولاین سپۆرت newline-sport.net

هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و زانیـاریه‌ وه‌رزشیـانه‌ی كه‌ له‌ لایـان رۆژنـامه‌نوسی وه‌رزشی سـانی نـاصیح بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ ، مـافی پارێزراوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر تۆش بڵاوت كرده‌وه‌ ئـامـاژه‌ به‌سه‌رچـاوه‌ و نـاوی نوسه‌ره‌كه‌ بكه‌ .

2

وه‌ڵام: جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست پێكردنی یارییه‌كانی

پشت به‌خوای گه‌وره‌ كاسه‌كه‌ بۆ تانگۆیه‌

بژیت كاكه‌ سانی گیان ...

سپێدەیەکی پڕ گۆرانییە
شەقایق بۆ خۆر هاتۆتە سەما
زەردەی خۆرنشین چەندە سامناکە
خەیاڵی مەرگ دێنێ بەسەرما
خۆزگە ئەمتوانی بەری بەیانان
خۆری ئومێدت بۆ بوەستێنم
لە ڕەنگاڵەیی قەوس و قەزەحدا
پەیکەری باڵات بۆ بنەخشێنم

3 (دەستکاری کراوە: Rawan_Sherwani 2011-06-30 21:42:23)

وه‌ڵام: جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست پێكردنی یارییه‌كانی

دەست خۆش،
هیوای سەرکەووتن بۆ بەرازیل.

بەداخەوە چیتر سەردانی ئەم یانەیە ناکەم.

4

وه‌ڵام: جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست پێكردنی یارییه‌كانی

S i r w a n نووسی:

پشت به‌خوای گه‌وره‌ كاسه‌كه‌ بۆ تانگۆیه‌

بژیت كاكه‌ سانی گیان ...

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا و ده‌ست پێكردنی یارییه‌كانی

سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌كانتان