بابه‌ت: هۆڵه‌ندا: قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوازی ئیسلامی
هۆڵه‌ندا: قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوازی ئیسلامی
په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی به‌زۆرینه‌ی ١١٦ به‌رامبه‌ر که‌مینه‌ی ٣٠ بڕیاریدا که سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوازی حه‌ڵاڵی موسڵمانان و (کوشه‌ر) ی جوله‌که قه‌ده‌غه‌بکات ، ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان بووه مایه‌ی نیگه‌رانی موسڵمانان‌و جوله‌که‌ی ئه‌و وڵاته که به‌هه‌وڵێکی ده‌وڵه‌تی ده‌زانن بۆ ڕێگه‌گرتن له پراکتیزه‌کردنی دینه‌که‌یان وه کۆسپ بۆدروستکردنێکیشه بۆ ده‌ستکه‌وتنی خواردنی حه‌ڵاڵ و (کوشه‌ر ) له‌و وڵاته‌دا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوێنکه‌وتوانی هه‌ردوو ئاینه‌که توانیان بیسه‌لمێنن که له‌کاتی سه‌ربڕیندا ئاژه‌ڵه‌کان هه‌ست به ئازار ناکه‌ن !! ئه‌وا ده‌توانن به‌شێوازی خۆیان ئاژه‌ڵ سه‌رببڕن . ماوه‌یه‌کی زۆره چه‌ند ڕێکخراوێکی مافی ئاژه‌ڵ له ئه‌وروپادا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی سه‌ربڕین به‌شێوازی ئیسلامیانه به‌بیانوی ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان هه‌ست به ئازارێکی زۆرده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵدانه له هه‌مانکاتدا به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی دینداریه له‌و وڵاتانه‌دا . بڕیاره‌که‌ی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندی ده‌چێته به‌رده‌م لیژنه‌ی باڵای په‌رله‌مانی وڵاته‌که ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندییان پیشاندا له‌سه‌ری ئه‌وا ده‌بێته یاسا و سه‌رپێچیکه‌ر سزاده‌درێت
دةنكى ئيسلام
[/center]