1

بابه‌ت: هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌و توركیا به‌رێده‌كه‌وێت

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌و توركیا به‌رێده‌كه‌وێت 
هه‌ولێر – 1ی ته‌مموز/یۆلیۆ (PNA) – دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 10 رۆژ ئۆردوگایه‌كی مه‌شقی له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و له‌م ئۆردوگا مه‌شقیه‌ سێ یاری دۆستانه‌ی ئه‌نجامدا، بۆ ئه‌نجام دانی ئۆردوگایه‌كی مه‌شقی، ئه‌مشه‌و به‌ره‌و توركیا به‌رِێ ده‌كه‌وێ.
له‌ ئۆردوگاكه‌ی له‌ هه‌ولێر، له‌ دوو یاری دۆستانه‌ تووشی دۆران هات به‌رانبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر و هه‌ڵبژارده‌ی سوریا و له‌ یه‌ك یاری سه‌ركه‌وتنی به‌ ده‌ستهێنا دوای ئه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر برده‌وه‌، وا برِیاره‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئۆردوگایه‌كی مه‌شقی له‌ توركیا بكاته‌وه‌.

له‌مباریه‌وه‌ ریاز عه‌بدولعه‌باس به‌رێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی: كاتژمێر 1ی پاش نیوه‌شه‌و له‌ رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی شاندی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ره‌و ولاَتی توركیا به‌رێ ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆردوگایه‌كی مه‌شقی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ ئه‌نجام بدات و له‌م ئۆردوگا مه‌شقیه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو یان سێ یاری دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی خوله‌كانی توركیا ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ریاز عه‌بدولعه‌باس گوتی: له‌م ئۆردوگا مه‌شقیه‌ گشت یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان به‌شداری ده‌كه‌ن و ناگه‌رینه‌وه‌ یانه‌كانیان و هه‌وڵ ده‌دین سودێكی ته‌واو له‌م ئۆردوگایه‌ وه‌ربگرین و هه‌روه‌ها یاریزانه‌كان له‌ پاڵه‌پستۆی جه‌ماوه‌ر و راگه‌یاندن دووربخه‌ینه‌وه‌ و كه‌شێكی گونجاویان بۆ دروست بكه‌ین.

جێگه‌ی باسه‌ وا برِیاره‌ له‌ 23ی ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بكات له‌ چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می پالاَوتن بۆ جامی جیهانی 2014

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]